رۆژنامه‌ی وال ستریت جۆرناڵی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی عه‌ره‌بی داواكارییه‌كی زۆر له ئێران كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له پرسی كوژرانی ئیسماعیل هه‌نییه، ددان به خۆیدا بگرێت، به‌ڵام ئێران ره‌تی كردووه‌ته‌وه.
ئه‌م هه‌واڵه دوای ئه‌وه دێت كه تیمێك له دیپلۆماتكارانی ئوردنی سه‌ردانی تارانیان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران بۆ ئه‌و پرسه دانوستان بكه‌ن و پێش به هه‌ر جۆره جه‌نگێكی نه‌خوازراو بگرن.
به‌رپرسانی ئێران به شانده‌كه‌یان گوتووه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له خوێنی ئیسماعیل هه‌نییه خۆش نابن و له كات و شوێنی گونجاو‌دا تۆڵه ده‌ستێننه‌وه و كه‌س ناتوانێ پێش به هێرشه‌كه‌یان بگرێت.
ئه‌مه‌ریكا ئه‌و په‌یامه‌ی به ئێران داوه كه ئه‌گه‌ر ددان به‌خۆیاندا بگرن، ئه‌وا پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ رۆژئاوا روو له باشی ده‌كات و هه‌ر خۆی دروشمی پزیشكیانیش ئه‌وه بووه ئه‌و پێوه‌ندییانه به‌ره‌و ئاساییبوونه‌وه به‌رێت.
ئه‌مه‌ریكا به ئێرانی گوتووه، خۆی ئیسرائیلیشی خستووه‌ته ژێر گوشار بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه زیاتر په‌ره به دوژمنكارییه‌كانی نه‌دات.
ئێران ئه‌وكات 320 مووشه‌كی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرد كه ته‌نیا چه‌ند دانه‌یه‌كیان گه‌یشتنه ئیسرائیل
شاندی ئوردنی له كاتێكدا سه‌ردانی ئێرانی كردووه كه له هێرشه‌كه‌ی مانگی نیسانی ئه‌مساڵی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل، خۆی رۆڵی هه‌بوو له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كانی ئێران و ژماره‌یه‌ك له‌و مووشه‌كانه‌ی له خاكی خۆی خسته خواره‌وه.
به‌گوێره‌ی
فه‌ردا، ئێران ئه‌وكات 320 مووشه‌كی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرد كه ته‌نیا چه‌ند دانه‌یه‌كیان گه‌یشتنه ئیسرائیل و له ئاسمانی ئیسرائیل ته‌قێنرانه‌وه و هیچ زیانێكیان به‌دواوه نه‌بوو.
دیار نییه ئه‌مجاره به چ شێوه‌یه‌ك وه‌ڵام ده‌داته‌وه و ئه‌گه‌ر هه‌ر وه‌ك هێرشه‌كه‌ی پێشوو بێت، ئه‌وا هێنده‌ی تر ئێران لای دۆست و دوژمنانی شه‌رمه‌زار ده‌بێت و له پێگه و ئابڕووی ده‌درێت.
له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران‌دا، ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه كه ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌یه له چه‌ندان به‌ره‌ی جیاوازی جه‌نگ وێڕای به‌رگریكردن له خاك و ئاسمانه‌كه‌ی، هێرش به‌رێت.