ئه‌مڕۆ دووشه‌م دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌نگلادیش ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵگرت، به هه‌لیكۆپته‌رێكی تایبه‌ت به‌ره‌و هیندستان رای كرد و دۆخی ئه‌و وڵاته شێواوه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه خۆپێشاندان ته‌واوی به‌نگلادیشی گرتووه‌ته‌وه و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دژی حكوومه‌ت زیاتر بوون، له ژێر گوشاری ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه شێخ حوسه‌ینه سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌نگلادیش وازی له پۆسته‌كه‌ی هێنا.
دوای ئه‌و وازهێنانه به سه‌تان خۆپێشانده‌ر له داكای پایته‌خت هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گای سه‌رۆك وه‌زیران، هه‌ندێك گرته‌ی ڤیدیۆیی بڵاو كراونه‌ته‌وه كه سه‌رۆك وه‌زیران خێرا له باره‌گاكه‌ی به‌ره‌و هیندستان رای كردووه.
به‌هۆی ئه‌و خۆپێشاندانانه سه‌رووی 100 كه‌س له خۆپێشانده‌ران كوژراون
به‌هۆی ئه‌و خۆپێشاندانانه سه‌رووی 100 كه‌س له خۆپێشانده‌ران كوژراون و زیاتر له 100 كه‌سی تر بریندار بوون، یه‌كێك له داواكارییه‌كانی خه‌ڵك ئه‌وه بووه سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت.
به‌نگلادیش وڵاتێكی ئیسلامییه و له‌گه‌ڵ هیندستان و میانمار دراوسێیه، ژماره‌ی دانیشتووانی ده‌گاته سه‌رووی 165 ملیۆن كه‌س و به هه‌شته‌م گه‌وره‌ترین وڵاتی دنیا له رووی ژماره‌ی دانیشتووان داده‌نرێت.
ناوی پێشووی ئه‌و وڵاته پاكستانی رۆژهه‌ڵات بوو و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه زۆرینه‌ی دانیشتووانی به‌نگالین، ساڵی 1971 به فه‌رمی له پاكستان جیا بووه‌وه. سه‌رووی 90%ی به‌نگالییه‌كان مسوڵمان و سوننه‌ن.