له ماوه‌ی مانگی ته‌مووزی ئه‌مساڵدا، لانی كه‌م 92 هاووڵاتی له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانی ئێرانه‌وه له ته‌واوی ئه‌و وڵاته ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه زیاتر له نیوه‌یان كوردن.
له‌و 92 كه‌سه 22 كه‌سیان ژنن و 49 هاووڵاتیی كوردیان تێدایه، 24 هاووڵاتیی تر به‌لووچ و گیله‌كن. پارێزگای ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، زۆرترین حاڵه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی تێدا تۆمار كراوه.
له پارێزگای ورمێ 32 كه‌س، له سنه 21 كه‌س، له گیلان 12 كه‌س و له به‌لووچستان 12ی تر له هاووڵاتییان له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
80%ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له هاووڵاتییانی كورد، گیله‌ك و به‌لووچ پێكدێن
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، به‌گشتی 80%ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له هاووڵاتییانی كورد، گیله‌ك و به‌لووچ پێكدێن و ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات كه حكوومه‌تی ئێران، زیاتر چاوی له نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانه و به تۆمه‌تی جیاواز سزایان ده‌دات.
له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركردنی پێڕه‌وانی كه‌مینه ئاینی و مه‌زه‌وییه‌كان له ئێران له ماوه‌ی مانگی ته‌مووزدا، وه‌ك ڕابردوو درێژه‌ی بووه و له‌و مانگه‌دا لانی كه‌م ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ چالاكی سوننه مه‌زه‌وی كورد و دوو چالاكی به‌هایی تۆمار كراوه.
له ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا لانی كه‌م 22 چالاكی ژن له ته‌واوی ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ته‌ناهییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه 24%ی كۆی گیراوان پێكده‌هێنن.
له ماوه‌ی مانگی ته‌مووزی ئه‌مساڵدا گوشاری ناوه‌نده ته‌ناهییه‌كان له‌سه‌ر مامۆستایان درێژه‌ی هه‌بووه، یه‌ك مامۆستای زانكۆ و دوو مامۆستای قوتابخانه، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ته‌ناهییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌ر له‌و مانگه‌دا یه‌ك هونه‌رمه‌ندی به‌لووچ و یه‌ك نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.