هۆشدارییەک لە نەتەوە یەكگرتووەكانەوە

:: PM:07:32:05/08/2024 ‌

كۆمیسیاری مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەكگرتووەكان، داوای جووڵەی بەپەلە دەكات بۆ ڕاگرتنی ئەو دۆخەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگوزەرێ و هۆشداری لەبارەوە دەدات.

ئەمڕۆ دووشەم، پێنجی ئایار، فۆلكەر تورك، كۆمیسیاری مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەكگرتووەكان، لە بەیاننامەیەكدا ڕای گەیاند، هەست بە دڵەڕاوكێیەكی زۆر قووڵ دەكەم لەبارەی مەترسیی بەرزبوونەوەی گرژیی نێوان لایەنەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئاستێكی فراوانتر، بۆیە داوا لە هەموو لایەنەكان دەكەم، لە پاڵ وڵاتانی زلهێز، بەپەلە بجووڵێن بۆ ئەوەی ئەم دۆخە زیاتر نەشڵەقێ و هێوری بكەنەوە، چونكە ئەمەی ئێستە هەیە، تەواو مەترسیدار بووە.

تورک بە بیری لایەنەکانی هێنایەوە کە مافی مرۆڤ و پاراستنی خەڵکی سڤیل دەبێت لە پێشینەی کارەکانیاندا بێت، دووپاتى لەوە کردەوە کە  زۆربەی ئەو خەڵكە ژن و منداڵن، لە ئەنجامی بۆمب و چەکدا تووشی "ئازار و مەینەتی بەرگەنەگیراو" بوون.

کۆمیسیاری مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەشی خستە ڕوو، كە هەموو شتێک و مەبەستیشمە كە دەڵێم هەموو شتێک، دەبێت بکرێت بۆ ئەوەی ئەم دۆخە نەخلیسکێتە ناو کۆتایییەکەوە کە تەنیا لێکەوتەی ترسناکتر بۆ هاووڵاتییانی مەدەنی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.


وشە - عەبدوڵا عومەر