سوپای ئیسرائیل ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی دوێنی وه‌زیری دارایی حه‌ماس له هێرشێكدا كوژرا، ئه‌مڕۆیش به‌رپرسێكی باڵای تری ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له‌ناو كه‌رتی غه‌زه كوژرا.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ سێشه‌م شه‌شی ئاب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سوپای ئیسرائیل له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاشكرای كردووه، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ له رێی هێرشێكی ئاسمانی له غه‌زه، توانیویانه محه‌مه‌د محه‌سانه بكوژن كه به‌رپرس بووه له به‌ده‌ستهێنانی چه‌ك بۆ بزووتنه‌وه‌كه. ئه‌وه له كاتێكدایه دوێنێ وه‌زیری دارایی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كوژراوه.
كوژرانی عه‌بدولفه‌تاح زرێعی كه به وه‌زیری دارایی ناو ده‌برا، دوای ئه‌وه هات كه له 31ی مانگی رابردوو "ته‌مووز" ئیسرائیل له‌ڕێ مووشه‌كه‌وه، توانی ئیسماعیل هه‌نییه سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ناو تاران بكوژێت، بۆیه ئاماژه به‌وه دراوه كه ماوه‌یه‌كه ئیسرائیل زیاتر به‌رپرسانی حه‌ماس ده‌كاته ئامانجی هێرشه‌كانی و له‌ناویان ده‌بات.
له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو به ده‌ستپێشخه‌ریی حه‌ماس، جه‌نگی غه‌زه ده‌ستی پێ كرد و له رۆژی یه‌كه‌می جه‌نگدا سه‌رووی هه‌زار و 200 ئیسرائیلی گیانیان له ده‌ست دا و سه‌رووی 200 كه‌سی تر به بارمته گیران. ئه‌و رووداوه به رووداوێكی كاره‌ساتبار بۆ جووه‌كان له‌وه‌ته‌ی رووداوی هۆڵۆكاسته‌وه هه‌ژمار كرا، بۆیه په‌رچه‌كرداری توندی لێ كه‌وته‌وه.
له‌و كاته‌وه سوپای ئیسرائیل له ئاسمان و زه‌وییه‌وه غه‌زه بۆردمان ده‌كات كه به‌هۆیه‌وه شاره‌كه به ته‌واوی وێران بووه و دانیشتووانی شاره‌كه جگه له‌وه‌ی كه ده‌یان هه‌زاریان لێ كوژراوه، له ژیانێكی زۆر سه‌ختدا ده‌ژین. دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌له‌ستینیش، باس له كوژرانی زیاتر له 36 هه‌زار فه‌له‌ستینی ده‌كات و زیاتر له 80 هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌پێی دوای ئاماری ئیسرائیل نزیكه‌ی هه‌زار و 500 كه‌س كوژراون. زۆربه‌ی قوربانییه‌كانی ئیسرائیل پێوه‌ندی به یه‌كه‌م رۆژی هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس هه‌یه كه به‌هۆیه‌وه هه‌زار و 200 كه‌س كوژران و زۆربه‌یان خه‌ڵكی سڤیل بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا زیاتر له 200 ئیسرائیلی له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه به بارمته گیران و له‌و كاته‌وه ته‌نیا 81 بارمته‌یان ئازاد كراون.