له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا ژنانی حوكمدراو له گرتووخانه‌ی ئێڤینی تاران كه ژماره‌یه‌كیان كه‌سایه‌تیی ناسراون و تێیدایه خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتییه، كۆمه‌ڵێك چالاكییان دژی حوكمی له‌سێداره‌دان به‌ڕێ خستووه و ته‌نانه‌ت مانگرتنیشیان راگه‌یاندووه، به‌ڵام له سێداره‌دانی كوردێكی یارسان، بووه هۆی ئه‌وه‌ی خۆپێشاندان له ناو گرتووخانه‌دا رێك بخرێت و پۆلیس هه‌وڵی سه‌ركوتكردنی بدات.
ره‌زا ره‌سایی كه هاووڵاتییه‌كی كوردی ئاینی یارسان بوو و دوێنێ له سێداره درا، دوای ئه‌م رووداوه خۆپێشاندان گرتووخانه‌كه‌ی گرته‌وه و شه‌وی رابردوو پۆلیس هێرشی كرده سه‌ر گرتووخانه‌كه و سه‌رجه‌م ته‌له‌فۆن و پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌و گرتووخانه‌یه‌ی له‌سه‌ر حوكمدراوان پچڕاند.
بەگوێرەی
فەردا، ده‌گوترێ به‌هۆی هێرشی ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان، ژماره‌یه‌ك گیراو بریندار بوون و بۆ بنكه‌ی ته‌ندروستیی گرتووخانه‌كه گواستراونه‌ته‌وه. له ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆپێشاندانیان رێكخستووه پارێزه‌ر، چالاكی سیاسی و چالاكانی مافی مرۆڤ ده‌بینرێن.
ره‌سایی له ڕه‌وتی بزووتنه‌وه‌ی "ژن، ژیان، ئازادی" ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو و دوێنێ سێشه‌م ناوه‌نده ته‌ناهییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی ڕه‌ساییان ئاگادار كرده‌وه كه كوڕه‌كه‌یان له سێداره داوه و هۆشدارییان پێیان داوه، مافی ئه‌وه‌یان نییه ته‌رمی ڕۆڵه‌كه‌یان له زێده‌كه‌ی خۆی واته شاری سه‌حنه له پارێزگای كرماشان به خاك بسپێرن.
به تۆمه‌تی كوشتنی نادر به‌یرامی به‌رپرسی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانی سه‌حنه، سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
سزای له‌سێداره‌دانی ڕه‌زا ڕه‌سایی، دوو هه‌فته پێش ناردنی دۆسیه‌ی ناوبراو له‌لایه‌ن دیوانی باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه پشتڕاست كرابووه‌وه.
ره‌زا پایزی رابردوو له‌لایه‌ن لقی دووی دادگای تاوانه‌كانی یه‌كی پارێزگای كرماشان، به تۆمه‌تی كوشتنی نادر به‌یرامی به‌رپرسی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانی سه‌حنه، سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
سه‌پاندنی ئه‌و سزایه به گوشاری سه‌رۆكی ده‌زگای دادوه‌ریی كۆماری ئیسلامیی ئێران و سه‌ره‌ڕای به‌رده‌ست نه‌بوونی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك بۆ سه‌لماندنی ئه‌و تاوانه، ڕووی داوه.
به‌پێی ددانپێدانانی زۆره‌ملێی ڕه‌زا ڕه‌سایی و كه‌سانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی تر كه له‌گه‌ڵیدا بوون، دوای چه‌ند مانگ ئه‌شكه‌نجه‌دان و دۆسیه‌سازی ده‌ركراوه.
رێكخراوه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌و سزایه به‌پێی ددانپێدانانی زۆره‌ملێی ڕه‌زا ڕه‌سایی و كه‌سانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی تر كه له‌گه‌ڵیدا بوون، دوای چه‌ند مانگ ئه‌شكه‌نجه‌دان و دۆسیه‌سازی ده‌ركراوه و به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ سه‌لماندنی له بواری یاساییه‌وه تا ئێسته پێشكه‌ش نه‌كراوه.
ڕه‌زا ڕه‌سایی كه كۆتایی پایزی 2022 له شاری كه‌ره‌ج ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، دواتر بۆ ئیتڵاعاتی كرماشان گواسترایه‌وه.
جێی باسه ئاینی یارسان له هه‌رێمی كوردستان به كاكه‌یی ناسراون، ژماره‌ی پێڕه‌وانی ئه‌و ئاینه له پارێزگای كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رچاوه.