محه‌مه‌د یونس ئابووریناس و خاوه‌ن بانك كه براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی بووه، دوای هه‌ڵاتنی شێخ حوسه‌ینه بۆ هیندستان، به سه‌رۆك وه‌زیرانی كاتیی به‌نگلادیش هاته هه‌ڵبژاردن.
جوریناڵ عابدین سكرتێری رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆك كۆماری به‌نگلادیش، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م رای گه‌یاند، ده‌ستنیشانكردنی محه‌مه‌د یونس وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی كاتیی به‌نگلادیش، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به ئاماده‌بوونی فه‌رمانده‌كانی سوپا، نوێنه‌ری خۆپێشانده‌ران، به‌ڕێوه‌به‌رانی بازرگانی و ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی دیاری كراوه.
ئه‌ندامانی تری كابینه به راوێژ له‌گه‌ڵ پارته سیاسییه‌كان و كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كرێن.
عابدین روونی كرده‌وه، ئه‌ندامانی تری كابینه به راوێژ له‌گه‌ڵ پارته سیاسییه‌كان و كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كرێن.
محه‌مه‌د یونس كه یه‌كێك له دژبه‌رانی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی وڵاته‌كه بوو، ئێسته له پاریسه و راوێژكاره له به‌ڕێوه‌بردنی ئۆڵمپیك و بڕیاره بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كه‌ی، بگه‌ڕێته‌وه به‌نگلادیش.
میدیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ستیان به‌و براوه‌یه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی نه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام نوێنه‌ری خوێندكارانی ناڕازی له به‌نگلادیش گوتوویه‌تی، محه‌مه‌د یونس ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیوه بگه‌ڕێته‌وه.
محه‌مه‌د یونس ساڵی 2006 به‌هۆی ئه‌و چالاكییانه‌ی كه له بازاڕدا هه‌یبوو و یارمه‌تیی به هه‌زاران كه‌سی كه‌مده‌رامه‌ت گه‌یاندبوو، بۆیه توانی ببێته خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی.
ئه‌و له رێی بانكی گرامین كه له ساڵی 1983 بنیاتی نا، وام و پێشینه‌ی دایه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌یانده‌توانی له بانكه‌كان وام وه‌ربگرن.
له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تیی حوسه‌ینه، ئه‌و به‌وه تۆمه‌تبار كرا گه‌نده‌ڵی كردووه، به‌ڵام دواجار گوتی مه‌به‌ست له‌و تۆمه‌تبه‌خشینه به ئامانجی سیاسی بووه و ره‌تی كردبووه‌وه.
پێویسته بگوترێ دوای رووخانی حكوومه‌ته‌كه‌ی شێخ حوسه‌ینه، سه‌رۆك كۆمار په‌رله‌مانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و زه‌وینه‌ی ره‌خساند بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی كاتی دابمه‌زرێت.
دووشه‌می رابردوو دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌نگلادیش ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵگرت، به هه‌لیكۆپته‌رێكی تایبه‌ت به‌ره‌و هیندستان رای كرد و دۆخی ئه‌و وڵاته شێوا.
بڕیارێک کە 30%ی ماف و ئیمتیازەکانی وڵاتی بە خزم و کەسوکاری ئەانە دەبەخشی لە جەنگی سەربەخۆیی بەنگلادیش رۆڵیان هەبوو، خەڵکی تووڕە کرد
بەگوێرەی
فەردا، ماوه‌ی سێ هەفتە بوو خۆپێشاندان ته‌واوی به‌نگلادیشی گرتبووه‌وه و له ژێر گوشاری ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه شێخ حوسه‌ینه سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌نگلادیش وازی له پۆسته‌كه‌ی هێنا. بڕیارێک کە 30%ی ماف و ئیمتیازەکانی وڵاتی بە خزم و کەسوکاری ئەانە دەبەخشی لە جەنگی سەربەخۆیی بەنگلادیش رۆڵیان هەبوو، خەڵکی تووڕە کرد و رووخانی حکوومەتەکەی لێ کەوتەوە.
به‌نگلادیش وڵاتێكی ئیسلامییه و له‌گه‌ڵ هیندستان و میانمار دراوسێیه، ژماره‌ی دانیشتووانی ده‌گاته سه‌رووی 165 ملیۆن كه‌س و به هه‌شته‌م گه‌وره‌ترین وڵاتی دنیا له رووی ژماره‌ی دانیشتووان داده‌نرێت.
ناوی پێشووی ئه‌و وڵاته پاكستانی رۆژهه‌ڵات بوو و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه زۆرینه‌ی دانیشتووانی به‌نگالین، ساڵی 1971 به فه‌رمی له پاكستان جیا بووه‌وه. سه‌رووی 90%ی به‌نگالییه‌كان مسوڵمان و سوننه‌ن.