پلانی ناسراو به ''پاداشتكردنی دادپه‌روه‌ری ''له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، وێنه‌ی شه‌ش به‌رپرسی باڵای سوپای سایبه‌ریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی بڵاو كرده‌وه و رای گه‌یاند، هه‌ر جۆره زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و شه‌ش كه‌سه كه ببێته هۆی ده‌ستنیشانكردنی شوێن و ناسنامه‌ی سه‌ره‌كییان، ئه‌وا 10 ملیۆن دۆلار خه‌ڵات ده‌كرێت.
حه‌میدڕه‌زا له‌شگه‌ریان سه‌رۆكی فه‌رمانده‌ی سایبه‌ری/ئه‌لیكترۆنیی سوپای پاسداران و له ئه‌ندامانی قودسی سوپا، حه‌مید هۆمایونفال، مه‌هدی له‌شگه‌ریان، میلاد مه‌نسووری، محه‌مه‌دئه‌مین سابریان، محه‌مه‌دباقر شیرینكار له ئه‌ندامانی سوپای سایبه‌ری سه‌ربه سوپای پاسدارانن، ناویان له لیسته‌كه‌دا هاتووه.
به‌گوێره‌ی
بی بی سی، ئه‌مه‌ریكا پێی وایه ئه‌و شه‌ش كه‌سه رۆڵی نه‌رێنی ده‌گێڕن له هێرشكردنه سه‌ر داوده‌زگاكانی ئه‌مه‌ریكا و له رابردوودا رۆڵی تێكده‌رانه‌یان هه‌بووه.
ئه‌و شه‌ش كه‌سه رۆڵی نه‌رێنی ده‌گێڕن له هێرشكردنه سه‌ر داوده‌زگاكانی ئه‌مه‌ریكا
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێك كه له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاو كراوه‌ته‌وه، گرووپی سایبه‌ری ناسراو به ''ئونجرز'' كه ناویان ئه‌و كاتانه دێته به‌رچاو كه هێرشی سایبه‌ری ده‌كرێته سه‌ر ئیسرائیل، توانیویانه دزه بكه‌نه ناو سیستمی كۆنترۆڵی پیشه‌سازیی كۆمپانیای یونیترۆنیكزی ئیسرائیل، ئه‌و سیستمه له دامه‌زراوه‌كانی پێوه‌ندیدار به ئاو و ئاوه‌ڕۆ و ژێرخانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌وانه به‌رهه‌مهێنانی وزه و ده‌رمان سوودیان لێ وه‌رده‌گیرێت.
ئه‌وان ساڵی رابردوو هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا و توانیان چه‌ند سیستمێكی دامه‌زراوه‌كانی ئه‌و وڵاته هاك بكه‌ن. به‌تایبه‌ت هێرشكردن بۆ سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یه كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه به‌رهه‌م هێنراون.