دوای كردنەوەی وێستگەیەكی كارەبا لەلایەن سوودانییەوە ئاگر لە وێستگەكە كەوتەوە

:: PM:01:09:08/08/2024 ‌
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بەشێوەی ئۆنلاین، محەمەد شیاع سوودانی بەشداری كرد لە كردنەوەی وێستگەیەكی گەورەی بەرهەمهێنانی كارەبا، بەڵام دوای سەعاتێك لەكاركردن ئاگری گرت.

ئەمڕۆ پێنجشەم هەشتی ئاب، بەشێوەی ئۆنلاین، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەشداری كرد لە كردنەوەی وێستگەیەكی گەورەی بەرهەمهێنانی كارەبا، یەك سەعات دوای كردنەوەی وێستگەی كارەبای دووبز لەلایەن سوودانییەوە، ئاگرێك لە بەشێكی وێستگەكە كەوتەوە

بەپێی زانیارییەكان كە میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە، گوێزەرەوەیەكی گەورە گڕی گرتووە و بەوهۆیەوە كارەبای بەشێكی شارۆچكەی دووبز بڕاوە.

وێستگەكە لە دوو بەش پێكهاتووە و هەر بەشەی دوو یەكەی هەیە. ئەو بەشەی كراوەتەوە، لە قۆناغی یەكەمدا توانای بەرهەمهێنانی 340 مێگاوات كارەبای دەبێت.



وشە - رامیار جەواد