هێرتزی هالوی سه‌رۆكی ئه‌ركانی گشتیی سوپای ئیسرائیل رای گه‌یاند، سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌حیا سنوار سه‌رۆكی نوێی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ناو ببه‌ن.
سنوار كه هه‌ر له ساڵی 2017ه‌وه سه‌رۆكایه‌تیی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌زه‌ی ده‌كرد، به پلانداڕێژه‌ری سه‌ره‌كیی هێرشی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردووی ئه‌و رێكخراوه بۆ سه‌ر ئیسرائیل هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌و له دوای كوژرانی ئیسماعیل هه‌نییه له تاران، ئێسته بووه‌ته كه‌سی یه‌كه‌می بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له غه‌زه و ده‌ره‌وه‌ی غه‌زه.
سنوار زۆر له ئێران نزیكه و هه‌ڵبژاردنی بۆ ئه‌و پۆسته ده‌ریده‌خات، حه‌ماس ده‌یه‌وێت درێژه به جه‌نگ و به‌رگری به‌رانبه‌ر ئیسرائیل بده‌ن.
سنوار له ناو تونێله‌كانی له كه‌رتی غه‌زه خۆی حه‌شار داوه
هێرتزی هالوی ده‌ڵێت سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به هه‌ر نرخێك بێت یه‌حیا سنوار له‌ناو ببه‌ن. سنوار له ناو تونێله‌كانی له كه‌رتی غه‌زه خۆی حه‌شار داوه و ئیسرائیل سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه كه‌رته‌كه‌ی وێران كردووه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه ده‌ستی به سه‌رجه‌م تونێله‌كان بگات.
به‌گوێره‌ی
دۆیچه‌وێله، پێش ئه‌وه‌ی هه‌نییه بكوژرێت، ئه‌و ئومێده هه‌بوو كه رێككه‌وتنی ئاشتی واژوو بكرێ و كۆتایی به جه‌نگی غه‌زه بهێنرێت، به‌ڵام كوژرانی هه‌نییه و هاتنی سنوار ئه‌و ئومێده‌ی له‌ناو بردووه.
به‌هۆی هێرشی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری حه‌ماس سه‌رووی هه‌زار و 200 ئیسرائیلی كوژران كه له ئاهه‌نگێكدا به‌شدارییان كردبوو و به‌سه‌تان كه‌سی تر به بارمته گیران. دواتر ئیسرائیل هێرشی كرده سه‌ر غه‌زه و جه‌نگێك ده‌ستی پێ كردووه كه تا ئێسته به‌رده‌وامه، به‌هۆیه‌وه سه‌رووی 41 هه‌زار فه‌له‌ستینی كوژران و سه‌رووی 80 هه‌زاری تر بریندار بوون.