توێژەران لە كۆمپانیای "مایکرۆسۆفت"ـی ئەمەریكیڕای دەگەیەنن، هاکەرەکانی پێوەندیدار بە حکوومەتی ئێرانەوە، هەوڵیان داوە ئەکاونتی "بەرپرسێکی باڵا" لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا هاک بکەن، ئەمەش دوای چەند هەفتەیەک لە هاکردنی ئەکاونتی بەرپرسێکی تری ئەمەریکی لەسەر ئاستی پارێزگاکان، بۆیە هۆشدارییەكی زۆر لەلایەن پسپۆڕانی ئەو كۆمپانیایەوە بڵاو كراوەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی، نۆی ئایار، كۆمپانیای مایكرۆسۆفت لە ڕاپۆرتێکدا کە هیچ وردەکارییەکی لەبارەی ناسنامەی بەرپرسەكەوە نەخستووەتە ڕوو، ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ئەو دوو هاکردنە بەشێک بوون لە هەوڵەکانی گرووپە ئێرانییەکان بۆ دروستكردنی كاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا کە بڕیارە لە مانگی لە كۆتایی ئەمساڵدا بەڕێوە بچێت
ئەمەش لە دوای لێدوانەکانی ئەم دواییەی بەرپرسانی باڵای هەواڵگریی ئەمەریکا دێت کە تیایدا ئاشكرایان كردووە، ئێران بەکارهێنانی ئەکاونتە نهێنییەکان لە سۆشیال میدیا چڕتر دەکاتەوە، بە ئامانجی قۆستنەوەی بۆ هەوڵدان بۆ وروژاندنی ناکۆکیی سیاسی.
لە بەرانبەردا، نوێنەرایەتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی "ڕۆیتەرز" ڕای گەیاند، توانا ئەلیکترۆنییەکانی ئێران "بەرگریکارانە و هاوتەریبە لەگەڵ ئەو هەڕەشانەی کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە" و پلانی نییە هێرشی ئەلیکترۆنی بخاتە سەر هیچ كەس و لایەنێك.