له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆى جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان عومه‌ری سه‌ید عه‌لی به زۆرینه‌ی ده‌نگ وەک ڕێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌ڵبژێردرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 25ى ته‌مووز، به پێی ئه‌نجامی ده‌نگدانی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، عومه‌ری سه‌ید عه‌لی به به‌ده‌ستهێنای 38 ده‌نگی جڤاته‌كه وه‌ك ڕێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به بێ هیچ ركابه‌رێك هه‌ڵبژێردرا.
هاوكات به پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست"وشه" كه‌وتوون ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن به‌مشێوه‌یه هه‌ڵبژێردران:
جه‌مال حاجی محمه‌د به سكرتێری جڤاتی نیشتمانی هه‌ڵبژێردرا و 39 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا.
عوسمان حاجی مه‌حمود به سكرتێری كاروباری باژێڕه‌وانه‌كانی گۆڕان هه‌ڵبژێردرا و 45 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا.
محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم به سكرتێری كاروباری ژووره‌كانی گۆڕان هه‌ڵبژێردرا و ٣٤ ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا.
جه‌لال جه‌وهه‌ر به سكرتێری كاروباری فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان هه‌ڵبژێردرا و 37 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا.
شۆڕش حاجی بە سکرتێری کاروبارى خەڵک هەڵبژێردرا و ٣٤ دەنگی بەدەستهێنا لە کۆی ٥٦ دەنگ.
د.ره‌ئوف عوسمان به‌رپرسی جڤاتی گشتی له لێدوانێكی تایبه‌ت به "وشه" له‌باره‌ی ته‌كنیكی هه‌ڵبژاردنه‌كه كه وایكردووه به‌شێك له هه‌ڵسوڕاوان خۆیان بكشێننه‌وه به‌وه‌ی ناتوانن ركابه‌ری سه‌ركرده‌كانی گۆڕان بكه‌ن، ره‌تی ده‌كاته‌وه كه به مه‌به‌ست ته‌كنیكی هه‌ڵبژاردن گیرا بێته به‌ر، وتیشی" ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ هه‌مووان وه‌ك یه‌كه‌و فشاریش نه‌خراوه‌ته سه‌ر كه‌س تا بكشێته‌وه".
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی كه ئێسته بۆته رێكخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له ساڵی 1945 له سلێمانی له‌دایكبووه و له هه‌موو كۆنگره‌كانی یه‌كێتی به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و پاشان مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه و ساڵی 1992 بووه‌ته ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان.
له ساڵی 2009 ده‌ستی له ئه‌ندامێتی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كێشایه‌وه و هه‌ر ئه‌وساڵه‌ش له به‌شداریكردنی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی گۆڕان بۆ په‌رله‌مانى كوردستان خۆی كاندیدكرد و دواتریش كشایه‌وه.
هاوكات كه‌مێكى تر عومه‌رى سه‌ید عه‌لى وه‌ك رێكخه‌رى نوێی‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان گوتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.