میلیشیاكان لە تلكێف و وانكێ چەند نوێنەرێكی پارتیان گرت

:: PM:02:11:12/05/2018 ‌

له ‌تلكێف و وانكێ حەشدی شەعبی رێگری لە خەڵك دەكات بچنە بنكەكانی دەنگدان و لیست و كاندیدی جێی متمانەی خۆیان هەڵبژێرن و چەند نوێنەرێكی پارتیشیان گرتووە.

یەڵدا شەموئێل بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە تلكێف ئاشكرای كرد، له تلكێف و وانكێ حەشدی  شەعبی رێگری لە خەڵك دەكەن بەشداری لە هەڵبژاردن بكەن و تەنانەت چەند ئەندامێكی پارتییان گرتووە. بە گوتەی ئەو بەرپرسە حەشدی شەعبی بە هەموو شێوەیەك هەڕەشە لە خەڵك دەكەن‌ و دۆخێكیان خوڵقاندووە خەڵك سەربەست نەبن دەنگ بە چ لایەنێك بدەن چونكە بە چەكەوە لە ناو بنكەكانی دەنگدان دەبینرێن.

یەڵدا شەموئێل گوتی، حەشدی شەعبی بەئاشكرا هەڕەشە لە خەڵك دەكەن  و دەڵێن‌ پێویستە دەنگ بەئەوان بدەن و نابێت دەنگ بەكاندیدانی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن و ترسێكی گەورەیان لای خەڵك دروست كردووە.

ئەو  ڕوونی كردەوە، لەلای بەنداوی مووسڵ بەرەو ناوچەی وانكێ، حەشدی شەعبی هەڵساون بەدانانی بۆمبی چێنراو، بۆ ئەوەی خەڵك نەتوانێ بچێت دەنگی خۆی بدات.

هەولێر/بڵند ئیبراهیم




وشە - سلێمان تاشان