ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى لیستى كاندیده‌كانى كابینه‌ى مسته‌فا كازمى بڵاو ده‌كاته‌وه كه له 20 وه‌زیر پێكهاتووه جگه له وه‌زیرى نه‌وت و ده‌ره‌وه، وێڕاى ئه‌وه‌یش هیچ پشتڕاستكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه نییه كه ئه‌مه دوایین لیست بێت.
ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م شه‌شى ئایار، وه‌ك به‌ڵگه لیستێكى له ناوى كاندیدانى كابینه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕه‌كه باسى له‌وه كردووه كه ئه‌م لیسته دزه‌ى پێ كراوه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى نه‌داوه‌ته ده‌ست كه ئه‌مه دوایین لیستى كاندیده‌كان بێت.
دوو ژن له كابینه‌كه‌ى كازمى هه‌یه
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت، له لیسته‌كه‌دا كاندیدانى وه‌زاره‌تى نه‌وت و ده‌ره‌وه دانه‌نراوه، بۆیه ژماره‌ى كاندیده‌كان 20 كه‌سه.
هه‌روه‌ها تێبینى ده‌كرێت وه‌زاره‌تى داد و ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن به كورد دراوه.
جگه له‌مه‌یش جیاواز له كابینه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى، دوو وه‌زیر له كابینه نوێیه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى هه‌یه.
بڕیار ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سه‌عات نۆى ئێواره له په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگ به كابینه‌ى مسته‌فا كازمى بدرێت، كه له نۆى مانگى رابردوو به پێكهێنانى حكوومه‌ت هاته راسپاردن.