هونەرمەندی ناسراو كورد "عەزیز وەیسی"، دوای دابڕانێكی زۆر
لە واڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام، نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بەناوی
"شەمامە" کە گۆرانییەکی شاد ئامێزە بڵاو کردەوە.
موزیکی گۆرانی "شەمامە" فۆلکلۆرە و ئەمیر ئەبادی کاری ئەڕەینجمێنتی
بۆ کردووە، ناسر حەیدەری کاری دەرهێنانی بۆ کلیپەکە ئەنجام داوە.
عەزیز وەیسی لە ساڵی 1968 لەدایك بووە، گۆرانیبێژی ناوداری شایی خوێنی
كوردە، لە سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای
كرماشان لە ڕۆژھەڵاتی كوردستان لەدایك بووە، ئێستە دانیشتووی جوانڕۆ لە رۆژھەڵاتی كوردستانە،
ماوەیەكی زۆرە لە ڕاگەیاندنەكان دوور كەوتووەتەوە و هیچ بەرهەمێكی نوێی نەبووە.
بە یەكێك لە چالاكترین گۆرانیبێژەكانی كورد دادەنرێت، هەمیشە لە جەژن
و بۆنەكاندا لە رۆژێكدا چەند ئاهەنگێك دەكات. ماوەیەكی زۆر بوو بێدەنگ بوو، چالاكییەكانی
وەستاندبوو، خۆی دەڵێت بەهۆی بارودۆخی خراپی كوردستانەوە بووە: "ناكرێت لە ماڵێكدا
شەهیدی دەستی داعش هەبێت، ئێمەش گۆرانی بڵێین و هەڵپەڕین، چونكە گۆرانی لە خۆشیدا دەگوترێ".