به‌ ڤیدیۆ.. حەسەن شەریف ئه‌لبوومه‌ نوێیه‌كه‌ى ئاماده‌یه‌

:: PM:08:09:06/03/2019 ‌
هونەرمەندی كورد حەسەن شەریف، لە نوێترین بەرهەمی له‌ پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام ڕێكلام بۆ ئه‌لبووومه‌ نوێیه‌كه‌ى ده‌كا.

به‌رهه‌مه‌كانى حه‌سه‌ن شه‌ریف چه‌ند به‌رهه‌مێكى شادیى و هه‌ڵپه‌ڕكێى تێدایه‌ كه‌ به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى نه‌ورۆزه‌وه‌ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌.

حەسەن شەریف، لە ساڵی 1985 دەستی بە كاری هونەری كردووە و چەندان ئەلبوومی گۆرانی هەیە خەڵكی دەڤەری بادینانە و لەدایك بووی ساڵی 1969ـی پارێزگای دهۆكە، ماوەی چەند ساڵێك لە ڕیزی شۆڕشی نەتەوەیی كورد دژی ڕژێمی بەعس وەكو پێشمەرگەی كوردستان خەباتی كردووە. 



وشە - محەمەد میران