سه‌رباری ئه‌وه‌ی ماوه‌ی سێ ساڵه شارۆكه‌ی خانه‌قینله‌لایه‌ن میلیشیا شیعه‌كانه‌وه داگیر كراوه، به‌ڵام له پێشوازی 16ی ئاب ساڵرۆژی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌و شارۆكه‌یه به ئاڵای پارتی داپۆشراوه.
بیری نه‌ته‌وه‌یی به‌سه‌ر بیری مه‌زهه‌بی خانه‌قینیه‌كاندا زاڵه
ئەمڕۆ پێنجشەم 13ی ئاب، ئه‌كبه‌ر حه‌یده‌ر جێگری به‌رپرسی لقی 15ی خانه‌قینی پارتی دیموكراتی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، له پێشوازی 16ی ئاب، ساڵرۆژی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستاندا، وه‌ك هه‌ڵویستێكی نه‌ته‌وه‌یی شوێنه گشتیه‌كانی خانه‌فین به ئاڵای پارتی دیموكراتی كوردستان داپۆشراوه.
زیاتر روونی دەکاتەوە، ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه بیری نه‌ته‌وه‌یی به‌سه‌ر بیری مه‌زهه‌بی خانه‌قینیه‌كاندا زاڵه، هاوكات له‌وه ئاگادارین هه‌ڵوێستی كوردانی خانه‌قین بۆته مایه‌ی نیگه‌رانی میلیشیا شیعه‌كان، چونكه ئه‌وان پارتی به پێداگری سه‌ره‌كی ده‌بینن لە داكۆكی كردنی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان.
لقی 15ی خانه‌قینی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌رله گوندی ساڵح ئاغای نێوان شارۆكه‌ی كه‌لار و خانه‌قین دانراوه و تا ئێستا لقی 15ی خانه‌قین نەگەڕاونەتەوە ناو بارەگاکەیان لەو شارۆکەیە.
بێستون باجه‌لان وه‌ك چالاكێكی مه‌ده‌نی له خانه‌قین، بۆ "وشه" گووتی، ئه‌گه‌رچی هه‌ولێك هه‌یه خانه‌قین وا وێنا بكرێ كه بیری مه‌زهه‌بی ده‌خه پێش بیری نه‌ته‌وه‌یه‌وه، به‌ڵام ئه‌و بۆچونه ناراسته .
گوتیشی، باشترین به‌ڵگه بۆ ئه‌وه له‌پاش لێكه‌ته‌كانی 16ی ئۆكتۆبەرە کە له‌سه‌ر ئاڵای كوردستان گه‌نجێكی كورد به‌ده‌ستی میلیشیاكان شه‌هید كرا .
گه‌رمیان / سه‌بری هرێنی