سبەی ئینتەرنێت لە هەرێمی كوردستان دەوەستێ

:: PM:03:22:31/08/2020 ‌
بە بڕیاری وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و لەسەر داوای وەزیری پەروەردە، سبەی لە هەرێمی كوردستان ئینتەرنێت بۆ ماوەی چوار سەعات دەوەستێت و 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

بە فەرمانی  وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سبەی هێڵی ئینتەرنێت دەوەستێت و لە نووسراوێكی وەزیری گواستنەوەدا هاتووە، لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە لە ڕۆژانی تاقیكردنەوەكان هێڵی ئینتەرنێت لە كاتی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلی 12 ئامادەیی دەوەستێت.

لە سەعات شەش تا 10ی بەیانی بۆ ئەم مەبەستە وەزیری گواستنەوە و گەیاندن ڕەزامەندی دەربڕی 
لە فەرمانەكەی وەزیری گواستنەوە ڕوون كراوەتەوە، تاقیكردنەوەكان لە یەكی ئەیلوول تا 10ی ئەیلوول ئەنجام دەدرێت، بەپێی خشتەیەك بە بڕینی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی كۆمپانیاكان لە رۆژانی تاقیكردنەوەكان.

باس لەوەش كراوە، لە سەعات شەش تا 10ی بەیانی بۆ ئەم مەبەستە وەزیری گواستنەوە و گەیاندن ڕەزامەندی دەربڕی بە بڕینی هێڵی ئینتەرنێت لە هەرێمی كوردستان بەپێی ئەو خشتەیەی كە وەزارەتی پەروەردە بڵاوی كردووەتەوە.

وەستانی هێڵی ئینتەرنێت لە كاتێكدایە ڕۆژی یەكی ئەیلوول تاقیكردنەوەكان دەست پێ‌ دەكەن و بڕیارە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام بێت.



وشە - رامیار جەواد