لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته ئه‌و ڕێككه‌وتنه ببێته بناغه‌یه‌ك بۆ ئاسایبوونه‌وه‌ی ته‌واوی ناوچه كوردستانییه‌كان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 11ی ئۆكتۆبه‌ر، رۆبینا تیاری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی بۆ ڕێككه‌وتن نراوه له‌باره‌ی ئاسایبوونه‌وه‌ی شنگال پێویسته له ته‌واوی ناوچه كوردستانییه‌كان جێبه‌جێ ببێت.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌وه هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه و ره‌وشی ژیان له‌و ناوچه‌یه ئاسایی ده‌كاته‌وه.
هاوكات لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایان گه‌یاندبوو، ئه‌و ڕێككه‌وتنه ببێته بناغه‌یه‌ك بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ته‌واوی ناوچه كوردستانییه‌كان و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور.
رۆژی هه‌ینی ڕابردوو به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ له به‌غدا واژووی له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال كرد.