ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 14ی ئۆكتۆبه‌ر، له سه‌ڵاحه‌دین سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له ستیڤێن هیكس باڵوێزی به‌ریتانیا له عێراق كرد.
به‌پێی هه‌واڵێكی باره‌گای بارزانی، له دیداره‌كه‌دا بارودۆخی سیاسی و ته‌ناهی و ئابووریی عێراق و لێكه‌وته‌كانی په‌تای كۆرۆنا له‌سه‌ر ژیانی گشتیی له هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ تاوتوێ كرا.
هه‌روه‌ها ڕۆشناییش خرایه سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و ئه‌و ته‌حه‌دیاته‌ی ڕووبه‌ڕووی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌بنه‌وه.
وه‌ك له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، باڵوێزی به‌ریتانیا له عێراق ده‌ستخۆشی له ڕێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی شنگال كرد كه له نێوان حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ستراوه، هیوای ئه‌وه‌ی خواست ئه‌و ڕێككه‌وتنه جێبه‌جێ بكرێت. پێوه‌ست به‌م بابه‌ته‌وه سه‌رۆك بارزانی پاڵپشتیی خۆی بۆ حكوومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی و ڕێككه‌وتنی شنگال دووپات كرده‌وه و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه پێویسته ئه‌و ته‌حه‌دیاته نه‌مێنن كه ڕێگرن له به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی شنگال و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان.