ئۆتۆمبێلێكی پەكەكە لە شنگال دەكرێتە ئامانج و كوژراو هەیە

:: PM:09:20:08/11/2020 ‌

چەكدارانی پەكەكە لە چەندان ناوچەی هەرێمی كوردستان و عێراق بڵاو بوونەتەوە، ئەوان بوونەتە هۆی هێنانی بۆردمانی توركیا بۆ ئەو ناوچانە، بەپێی زانیارییەكان ئەمڕۆ لە بۆردمانێكی ئاسمانی توركیا كە ئۆتۆمبیڵێكی پارتی كرێكارانی كوردستانی لە ناوچەی شنگال كردووەتە ئامانج، ژمارەیەك لە چەكدارانی پەكەكە بوونەتە قوربانی.
فەرماندەیەكی پەكەكە لە ریزی كوژراوەكانە
سەرچاوەیەكی تەناهی ئەمڕۆ یەكشەم رای گەیاند، لە بۆردمانێكی ئاسمانی توركیا لە گوندی قاسم مەلكۆ سەر بە شارەدێی سنوونی نزیك لە سنوورەكانی سووریا، ئۆتۆمبێلێكی چەكدارانی پەكەكە كرایە ئامانج و بەو هۆیەوە هەموو سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەكە كوژراون.

لەو بارەوە قاسم شەشۆ، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە شنگال دووپاتی كردەوە كە پێی وایە فەرماندەیەكی پەكەكە لە ریزی كوژراوەكانە.

لە ماوەی دواییدا پەكەكە هەڵمەت و شەڕفرۆشتنی بۆ سەر هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگە و ئابووری هەرێم زیاتر كرد، لە ناوچەی چەمانكی هەڵی كوتایە سەر هێزی پێشمەرگە و ژمارەكەیانی شەهید و بریندار كرد، جیا لە برینداركردنی چەند پۆلیسێكی نەوت و گاز لە ناوچەكە، ئەوەیش دوای تەقاندنەوەی بۆری نەوتی هەرێم لە خاكی توركیا كە زیانی دەیان ملیۆن دۆلاری بە هەرێمی كوردستان گەیاند. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل