نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، دووپاتى له گرنگیی ڕۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له هاوكاریكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان كرده‌وه.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 18ى تشرینى دووه‌م، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێرى گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق خاتوو جینین پلاسخارت كۆ بووه‌وه.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵه‌كه، خاتوو پلاسخارت بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو د. فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر، سه‌ره‌خۆشی له سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی و خێزانی خوالێخۆشبوو كرد و هاوسۆزی و هاوخه‌میی خۆی له‌گه‌ڵیان ده‌ربڕی، ئینجا دۆخی عێراق به‌گشتی، بارودۆخی ئاواره و په‌نابه‌ران له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، دوایین ڕێككه‌وتنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق له‌باره‌ی شنگاله‌وه، هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كانی داهاتووی عێراق و دوایین پێشهاته‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و په‌تای كۆڤید_19یان تاوتوێ كرد.
وه‌ك باس له‌وه كراوه، له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و عێراقه‌وه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه پشتگیریی لێ كراوه، هه‌ردوولا هاوڕابوون كه ڕێككه‌وتنه‌كه گرنگه و هاوكاری و هاوئاهه‌نگى لایه‌نه پێوه‌نداره‌كانی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، هه‌روه‌ها دووپاتیان له پێویستیی عێراق به ئارامی و سه‌قامگیری كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان به ڕێز و پێزانینه‌وه له ڕۆڵی گرنگی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ده‌ڕوانێت و ستایشی كاره مرۆییه‌كانی له شنگال كرد.
له‌باره‌ی كه‌مپه‌كانی ئاواره و په‌نابه‌رانیش له هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان پشتگیری له گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆویستانه‌ی ئاواره‌كانی عێراق بۆ شار و ناوچه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه و ڕوونی كرده‌وه، به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپه‌كان و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و ئاو و كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كانی تر، تێچوویه‌كی زۆر له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ون، هه‌ردوولاش هاوڕا بوون كه ده‌بێ زه‌وینه‌سازیی دروست له‌ڕووی دابینكردنی ئارامی و ئاسایش و خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆویستانه‌یان بكرێت.
دۆخی سیاسی و ته‌ناهیی عێراق، پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه بوون.