قایمقامی شنگال جێبەجێكردن و سەركەوتنی رێككەوتنی شنگالی نێوان هەردوو حكوومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال بە دوورخستنەوە و كردنەدەرەوەی پارتی كرێكارانی كوردستان لە تەواوی سنووری شنگال و دەوروبەری بەستەوە.
دەبێت پەكەكە لە تەواوی سنووری شنگال بچێتە دەرەوە
ئەمڕۆ چوارشەم
مەحما خەلیل گوتی، كشانەوەی پەكەكە لە شنگال شێوەییە نەوەك راستەقینە و تا ئێستەیش ئەوان رێگری لە جێبەجێكردنی بڕگەكانی رێككەوتنی هەولێر و بەغدا بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال دەكەن.
دووپاتی كردەوە، ئەگەر پەكەكە لە تەواوی سنووری شنگال نەچێتە دەرەوە، نەوەك تەنیا ناو شنگال، وا حسێب دەكرێ هیچ هەنگاوێكی رێككەوتنەكە بۆ ئاساییكردنەوە و ئاوەدانكردنەوە و گەڕانەوەی خەڵكەكەی جێبەجێ نەكراوە.
رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە ئابی 2014 هەڵی كوتایە سەر شارۆكەی شنگال و دەوروبەری و كۆمەڵكوژی بەرانبەر كوردانی ئێزیدی ئەنجام دا، تا ئێستەیش ژمارەیەك لەو هاووڵاتییانەی رێكخراوەكە رفاندنی چارەنووسیان نادیارە.
ئەگەرچی پێشمەرگە توانی ناوچەكە لە داعش پاك بكاتەوە، بەڵام دوای خیانەتەكەی 16ی ئۆكتۆبەر ناوچەكە لەلایەن سوپای عێراق و حەشدی شەعبییەوە كۆنترۆڵ كرا، ئێستەیش پەكەكە و حەشدی شەعبی كۆنترۆڵی ناوچەكە دەكەن و رێگری لە ئاساییكردنەوە و ئاوەدانكردنەوە و گەڕانەوەی خەڵكەكەی دەكەن.