سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق ده‌كات و دۆخی شنگال تاوتوێ كرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 22ی كانوونی یه‌كه‌م، به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی باره‌گای بارزانی، له سه‌لاحه‌دین سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له عه‌بدولغه‌نی ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق كرد.
وه‌ك له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، له دیداره‌كه‌دا پێوه‌ندی و هاوئاهه‌نگی نێوان هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدڕاڵ و هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی هاوبه‌ش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان تاوتوێ كرا. هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ردوولا بیروڕایان له‌باره‌ی بارودۆخی شنگال ئاڵوگۆڕ كرد.