پەكەكە لە چیای شنگال تونێل لێ دەدات

:: PM:07:03:24/12/2020 ‌

تا ئێستەیش پارتی كرێكارانی كوردستان بە كردەنی دان بە رێككەوتنی شنگال لە نێوان هەردوو حكوومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان دانانێت، ئەو بەهەموو شێوەیەك هەوڵی خۆدزینەوە لە جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی رێككەوتنەكە دەدات، ئێستەیش پەنای بۆ لێدانی تونێل لە چیای شنگال بردووە.
تا ئێستە هێزە نایاساییەكان لە سەنتەری ئاواییەكانی سەر بە شنگال هەن
قاسم دەربۆ، فەرماندەیەكی پێشمەرگەی كوردستان لە شنگال ئەمڕۆ پێنجشەم ئاشكرای كرد كە پەكەكە دەستی كردووە بە هەڵكەندنی تونێل لە چیای شنگال، ئەویش بە بەكارهێنانی كرێكار لە خەڵكی ناوچەكە و هێنانی هیتریش لە سووریا لە رێگەی قاچاخەوە، دووپاتی كردەوە كە پەكەكە بۆ هەر سێ مانگ كاركردن بڕی هەزار دۆلاریان پێ دەدات.

دەربۆ روونی كردەوە، تا ئێستەیش هێزە نایاساییەكان لە سەنتەری هەموو شارەدێ و ئاواییەكانی سەر بە شارۆكەی شنگال هەن، هاوكات پەكەكە تەنیا بارەگاكانی خۆی لەناو شنگال چۆڵ كردووە.

شایەنی باسە هەردوو حكوومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان لە 9ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ لە بەغدا رێككەوتنێكی مێژووییان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال و ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانە و گەڕاندنەوەی خەڵكەكەی واژوو كرد، بەپێی رێككەوتنەكە پەكەكە و حەشدی شەعبی و هێزە نایاساییەكان دەبێت لەو شارە بچنە دەرەوە. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل