فه‌رمانده‌یه‌كی ھێزی پێشمه‌رگه‌ی ئێزیدی له شنگال گوتی، چه‌كدارانی په‌كه‌كه له شنگال خۆیان كردووه به مه‌ده‌نی و ویستوویانه پشێوی له شارۆكه‌كه دروست بكه‌ن، بۆیه ھێزی عێراقی ھه‌ڵمه‌تێكیان بۆ گرتنیان ده‌ست پێ كردووه.
قاسم دربۆ فه‌رمانده‌ی ھێزی پێشمه‌رگه‌ی ئێزیدی له شنگال به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ھێزی عێراقی له شنگال ھه‌ڵمه‌تێكیان بۆ گرتنی چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌ست پێ كردووه.
ڕوونی كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری ده‌ركردنی په‌كه‌كه له شنگال دراوه، چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه خۆیان كردووه به مه‌ده‌نی بۆ ئه‌وه‌ی له شارۆكه‌كه بمێننه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌پێی رێككه‌وتنی ھه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی شنگال، پێویسته په‌كه‌كه شنگال چۆڵ بكات و ئه‌وانیش ھه‌موو ھه‌وڵێك ده‌ده‌ن بمێننه‌وه.
قاسم دربۆ گوتی، په‌كه‌كه دوای ئه‌وه‌ی خۆیان كردووه به مه‌ده‌نی، ویستوویانه له‌ناو شنگال پشێوی دروست بكه‌ن و خێوه‌ت ھه‌ڵده‌ن و خۆیان وا پێشان بده‌ن كه خه‌ڵكی ئێزیدین و دژی ده‌رچوونی په‌كه‌كه‌ن و مان ده‌گرن، به‌ڵام ھێزی عێراقی به‌و فێڵه‌ی ئه‌وانی زانیوه و ده‌ستی به گرتنیان كردووه، تا ئێسته زیاتر له 20 چه‌كداری گرتووه.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی هێزی پێشمه‌رگه گوتی: پێویسته حكوومه‌تی عێراق له ده‌ركردنی په‌كه‌كه له شنگال ڕژد بێت، ناكرێ ھه‌ر رۆژه و بیانوویه‌ك بۆ مانه‌وه بدۆزنه‌وه.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراھیم