دوای گفتوگۆی هەولێر و بەغدا رێككەوتنێكی مێژوو بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال لە بەغدا لەلایەن هەردوو حكوومەت واژوو كرا، بەپێی رێككەوتنەكە نابێ هیچ گرووپێكی چەكدار لە شارەكە بمێنن و ئاسایشی ناوچەكە بدرێتە دەست پۆلیسی ناوخۆیی، قایقامی شنگال ئاشكرای دەكات تا ئێستە دیاردەی چەكداری و قاچاخ لە شنگال هەیە.
چەند رێگایەكیان هەیە بۆ ئاودیوكردنی خۆراك و ئەندامانی داعش بەرانبەر بە پارەیەكی زۆر
ئەمڕۆ چوارشەم
مەحما خەلیل، قائیمقامی شنگال گوتی، تا ئێستە ئەندامانی پارتی كرێكارانی كوردستان خەریكی كاری قاچاخن لە پشتێنەی سنووری لەگەڵ سووریا، هەروەها سەرەڕای هاتنی هێزەكانی فیدراڵ بۆ ناوچەكە و كۆنترۆڵكردنی شنگال، بەڵام دیاردەی چەكی بەرەڵا بڵاوە، لەپاڵ ئەو كارە قاچاخەی ئەندامانی پەكەكە لە سنوورەكان دەیكەن.
روونی كردەوە، تا ئێستە ئەندامانی پەكەكە كاریگەریان بۆ سەر دۆخەی تەناهی ناوچەكە هەیە و رێگری لە گەڕانەوەی ماڵباتە ئاوارەكان دەكەن، بۆیە تا ئێستە چەكی نایاسایی و و هەوڵدان بۆ كۆنترۆڵكردنی پشتێنەی سنووری هەیە، ئەوان چەند رێگایەكیان هەیە بۆ ئاودیوكردنی خۆراك و هێنانی ئەندامانی داعش بەرانبەر بە پارەیەكی زۆر، بۆیە هیوادارین رێككەوتننامەی نێوان هەولێر و بەغدا بەتەواوەتی جێبەجێ ببێت و هەردوو لایەنی تەناهی و ئیداریش بگرێتەوە.