سەرۆكی تۆڕی دادوەری بۆ پێكهاتەكان ڕای دەگەیەنێ، ئێستە زیاتر لە 300 هەزار هاووڵاتیی عێراقی لە خاكی خۆیان ئاوارەن و 22 گرووپی چەكداریش لە شنگال هەن.
ئەمڕۆ پێنجشەم 31ـی كانوونی یەكەم، هۆگر چەتۆ سەرۆكی تۆڕی دادوەری بۆ پێكهاتەكان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری "وشە" ئامادەبوو ڕای گەیاند، دۆخی ناوچە كوردستانییەكان بۆ پێكهاتەكان زۆر خراپ بووە، بە تایبەت ئەو شوێنانەی جووڵەی سەربازیی تێدایە.
زیاتر گوتی، خراپی دۆخی پێكهاتەكان ئێستە زیاتر بەهۆی خراپی دۆخی سیاسیی ناوچەكە كاریگەری نەرێنی لەسەر پێكهاتەكان دروست كردووە.
ڕوونی كردەوە، ئێستە یەكێ لە هۆكارەكە خراپەكان و پێشێلكاری مافی مرۆڤ، جێبەجێ نەكردنی مادەی 140ـی دەستوورە كە حكوومەتی عێراق نایەوێ جێبەجێی بكات.
باسی لەوەش كرد، ئێستە 300 هەزار هاووڵاتی عێراقی لە ناو خاكی خۆیان ئاوارەن و ناتوانن بگەڕێنەوە شوێنەكانی خۆیان.
"بوونی 22 گرووپ و میلیشیای چەكداری جۆراوجۆر لە شنگال كرد كە سەرچاوەی گرفتن بۆ خەڵكی شارۆكەكە، هۆكارێكی تری ئاوەدان نەبوونەوەی شنگالن". هۆگر چەتۆ وای گوت.