ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی باڵای ھه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له شنگال گوتی، دوای ئه‌وه‌ی زیاتر له 300 ڕووفات له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی شنگال ده‌رھێنران، بۆ پشكنین ڕه‌وانه‌ی به‌غدا كران.
فه‌لاح حه‌سه‌ن ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای ھه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له شنگال، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوای ھه‌ڵدانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له شنگال، 300 ڕووفات بۆ پشكنین ڕه‌وانه‌ی به‌غدا كران بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت كێن، ئێسته 104 له‌وانه پشكنینیان ته‌واو بووه و بڕیاره له سه‌ره‌تای مانگ ڕه‌وانه‌ی شنگال بكرێن و له رێوڕه‌سمێكدا له گوندی كۆچۆ به‌خاك بسپێرێن.
له رێوڕه‌سمێكدا له گوندی كۆچۆ به‌خاك دەسپێردرێن
فه‌لاح حه‌سه‌ن گوتی، جگه له‌وه‌ش ئێسته كار بۆ پشكنینی ئه‌وانه‌ی تر ده‌كرێت كه نزیكه‌ی 200 ڕووفات ده‌بن، ھه‌ر كاتێك پشكنینی ئه‌وانیش ته‌واو بوو، ڕه‌وانه‌ی شنگال ده‌كرێنه‌وه و ئه‌وانیش به‌خاك ده‌سپێرێن.
له‌باره‌ی ھه‌ڵدانه‌وه‌ی قۆناغێكی تری گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ، فه‌لاح حه‌سه‌ن ڕوونی كرده‌وه، چاوه‌ڕێی به‌غدا ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌ھه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕی تر بكه‌ین.
هەولێر/ بڵند ئیبراھیم