جێگری پارێزگاری مووسڵ گوتی، په‌كه‌كه رێگرن رێككه‌وتنه‌كه‌ی شنگال جێبه‌جێ بكرێت و خه‌ڵكی شنگال بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
ره‌فعه‌ت سمۆ جێگری پارێزگاری مووسڵ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له رێككه‌وتنی شنگال سێ خاڵ ھه‌یه، ئه‌وانیش ته‌ناهی، ئیداری و خزمه‌تگوزارین؛ یه‌كه‌م خاڵ كه ته‌ناهییه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه جێبه‌جێ بكرێت و ئاسایش بۆ شنگال بگه‌ڕێته‌وه و ھێزه ناشه‌رعییه‌كان به تایبه‌ت په‌كه‌كه ده‌ربكرێن، به‌ڵام تا ئێسته ئاماده نین شنگاڵ جێ بێڵن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی شنگال بگه‌ڕێنه‌وه و بۆ خۆیان بحه‌سێنه‌وه و رێگری له حه‌سانه‌وه‌ی شنگالییه‌كان ده‌كه‌ن.
كه لیژنه ده‌چێت خۆیان بزر ده‌كه‌ن و كه لیژنه رۆیشت ده‌رده‌كه‌ونه‌وه
ره‌فعه‌ت سمۆ گوتی، ھه‌موو جارێك لیژنه‌یه‌ك ره‌وانه‌ی شنگال ده‌كرێت كه بزانن په‌كه‌كه له‌وێ ماون یان نا، به‌ڵام كه لیژنه ده‌چێت خۆیان بزر ده‌كه‌ن و كه لیژنه رۆیشت ده‌رده‌كه‌ونه‌وه، به‌رده‌وام ئه‌و فێڵه به‌كار دێنن.
زیاتر گوتی: ئه‌و رۆژه نوێنه‌ری یوئێنیش رۆیشتبوو بۆ شنگال و دووپاتی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگال كردبوو، باسی له‌وه كردبوو كه سوورن له‌سه‌ر رێككه‌وتنی شنگال.
سمۆ كه نوێنه‌ری ئێزیدییه‌كانه باسی له‌وه‌ش كرد، پێویسته حكوومه‌تی عێراق ڕژد بێت و په‌كه‌كه له شنگال ده‌ربكات، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر نه‌بنه رێگر له به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگال.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراھیم