مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له جێنین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 14ی شوبات، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌باره‌ی بارودۆخی عێراق و دواین پێشهاته‌كانی دانوستانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی و میكانیزمه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كرا، به‌تایبه‌تی جێگیركردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی فیدراڵی بۆ ساڵی 2021 .
هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدراڵی چاره‌سه‌ر بكرێن
هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدراڵی چاره‌سه‌ر بكرێن، ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكرێت.
له ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دووپات له گرنگیی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی شنگال كرایه‌وه كه ده‌بێت وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیریی بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه .