دووپات له‌ جێبه‌جێكردنی‌ رێككه‌وتنی‌ شنگال كرایه‌وه‌

:: PM:02:39:27/02/2021 ‌
له‌ سه‌ڵاحه‌دین سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ عوسمان غانمی وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق كرد.

ئه‌مڕۆ شه‌موو 27ی‌ شوبات، به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵێكی‌ باره‌گای‌ بارزانی‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بارودۆخی ته‌ناهی و دواپێشهاته‌كانی عێراق و هاوئاهه‌نگی‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌حه‌دیاتی ته‌ناهیی و تیرۆر تاوتوێ كرا و هه‌روه‌ها دووپات له‌ سه‌ر جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی شنگال كرایه‌وه‌.

پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ ته‌وه‌رێكی تری ئه‌و دانیشتنه‌ بوو.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم