عوسمان ئۆجه‌لان، برای عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی سه‌ركرده‌ی په‌كه‌كه ده‌ڵێ، په‌كه‌كه به سیاسه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ كار ده‌كات و دژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و كار بۆ لایه‌نی تر ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م،17ی ئادار/ مارس، عوسمان ئۆجه‌لان برای عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌ركرده‌ی زیندانیكراوی په‌كه‌كه، به "وشه"ی راگه‌یاند، په‌كه‌كه سیاسه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ جێبه‌جێ ده‌كات و پێی وایه ئاوا كاركردن و خه‌باتكردن ده‌كرێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌یكات كارێكی خراپه و زیان گه‌یاندنه به ناوخۆ.
روونیشی كرده‌وه كه په‌كه‌كه خه‌بات ده‌كات بۆ كه‌س و لایه‌نی تر و خزمه‌ت به لایه‌نی تر ده‌كات.
ئۆجه‌لان له‌باره‌ی شنگال ده‌ڵێ، شنگال سنووری په‌كه‌كه نییه و ئه‌وان نایاسایین له‌وێ و بوونه‌ته كێشه، شه‌نگال سنوری كورده نه‌ك په‌كه‌كه. هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه كاری رۆژئاوا به ویستی په‌كه‌كه‌یه، " سیاسه‌تی په‌كه‌كه له هه‌رێمی كوردستان سیاسه‌تێكی چه‌وته، هه‌ر كارێك بكات خزمه‌ته به دوژمن".
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی