هاتنی گەشتیاران بۆخانەقین كەمی كردووە

:: AM:11:26:22/03/2021 ‌
ئەمساڵیش جیاواز لە ساڵانی بەر لە سەرهەڵدانی کۆرۆنا هاتنی گەشتیاران بۆشارۆكەی خانەقین كەمی كردووە، ئەوەش لەكاتێكدا باشترین ئامادەكاری كرابوو بۆ پێشوازی لەگەشتیاران، قایمقامی شارۆكەكەش هۆكارەكەی بۆ مەترسی تەناهی دەگەرێنێتەوە. 

دلێر حەسەن سایە، قایمقامی شارۆكەی خانەقین، بە "وشە"ی راگەیاند، بە بەراورد بە ساڵانی بەر لە سەرهەڵدانی کۆرۆنا هاتنی گەشتیار   بۆشارۆكەی   خانەقین كەم بووتەوە، چونكە ساڵانی رابردوو  لە رۆژانی جەژنی نەورۆزدا ژمارەی گەشتیارانی ناوڕاست و باشووری عێراق و ناوچەكانی تر 30 هەزار گەشتیاری تێدەپەڕاند بەڵام ئەمساڵ نەگەیشتووەتە ئەو ژمارەیە.

وەک زیاتر خستیەڕوو لە لایەن یەكە كارگێڕییەكانی خانەقین و گەشتوگوزار و چالاكان و رۆشنبیرانی شارۆكەی خانەقینەوە، ناچەكە بە ئاڵای كوردستان رازێنراوەتەوە. سەرباری چاندنی دار ودرەخت لە نزیك بەنداوی ئەڵوەن و دەوروبەری .
نەمانی پێشمەرگە و خراپی دۆخی تەناهی بە بەراورد بەساڵانی رابردوو هۆكاری كەمبوونەوەی هاتنی گەشتیارانە

قایمقامی خانەقین راشی گەیاند، نەمانی پێشمەرگە و خراپی دۆخی تەناهی بە بەراورد بەساڵانی رابردوو هۆكاری كەمبوونەوەی هاتنی گەشتیارانە بۆ ناوچەكە، هەروەها ناوچەكانی دەوروبەری خانەقین جیاواز لەسەنتەری شارۆكەكە نا ئارامە  و بە هۆکارێکی تری کەمبوونەوەی گەشتیار هەژمار دەکرێت.

خانەقین شارۆكەیەكی كوردستانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانە و جیاواو لە هەموو شارو شارۆكە و شارەدێیەكی كوردستانی 98%ی دانیشتووانی لە نەتەوەی كوردن.

گەرمیان / سەبری هۆرێنی 


وشە - سلێمان تاشان