رێككه‌وتنی شنگال ساڵی رابردوو وه‌ك رێككه‌وتنێكی مێژوویی له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق واژوو كرا، مه‌به‌ستی رێككه‌وتنه‌كه ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی بوو، په‌رله‌مانتارێكی كوردستان ئاماژه ده‌كات، بۆ كورد شێوازێكی باشتر نه‌بوو له‌گه‌ڵ عێراق له‌سه‌ری رێككه‌وین، ئه‌و ئاماژه بۆ گرنگی رێككه‌وتنه‌كه و هۆكاری به‌ربه‌ستكردنی له‌لایه‌ن په‌كه‌كه و میلیشیاكانه‌وه ده‌كات.
رێبوار بابكه‌یی، په‌رله‌مانتاری كوردستان له فراكسیۆنی پارتی له‌باره‌ی رێككه‌وتنی شنگال به "وشه"ی گوت، ئێسته شیعه‌كان به‌ربه‌ستن بۆ رێككه‌وتنی شنگال، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له باڵی ئێرانن، رێككه‌وتنه‌كه خاڵی باشی تیادایه، ئه‌گه‌رچی زیاتر به‌لای حكوومه‌تی عێراقه، به‌ڵام بۆ كورد له‌وه باشتر نییه بۆ رێككه‌وتن، به مه‌به‌ستی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵك و وه‌ده‌رنانی په‌كه‌كه و هێزه نایاساییه‌كانیتر.
ده‌توانین داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مه‌ریكا بكه‌ین رۆڵیان له جێبه‌جێكردنی هه‌بێت
زیاتر گوتی، هه‌روه‌ها بۆ هه‌ڵبژاردنی ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، جیا له‌وانه ئێمه هه‌ڵبژاردنمان له‌پێشه، هه‌موو ئه‌وانه بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگ بوون، به‌ڵام چه‌ندی چووه‌ته واری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌وه‌تا سوپای عێراق ناتوانێ په‌كه‌كه و شیعه ده‌ربكات كه به یه‌ك ئامانج و ئه‌جیندا چوونه‌ته ئه‌وێ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ست بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ن و شنگال ببێته ئه‌مری واقیع و نه‌بێته به‌شێك له ناوچه‌كه كوردستانییه‌كان و خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌گه‌ڕێته‌وه و زیان به ده‌سه‌ڵاتی هێزێكی سیاسی وه‌ك پارتی بگه‌یه‌نن له‌و شوێنانه.
بابكه‌یی ئاشكرای كرد، ئه‌وانه هه‌مووی حیساباتی ئێران و حه‌شدی شه‌عبییه، ئینجا له هاوكێشه ناوچه‌ییه‌كان ئێران له هه‌ندێك حاڵه‌ت ئه‌گه‌ر پێویست بكات له دژی توركیا به‌كاری بێنێت، ئه‌وانه هه‌مووی حیساباتی ستراتیجی ته‌ناهین و پێوه‌ستن به تێڕوانینی ئێران له پرسی شنگالدا.
"رێككه‌وتنی شنگال شه‌رعیه‌تێكی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رده‌گرێ و ده‌توانین سبه‌ی داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مه‌ریكا بكه‌ین رۆڵیان له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنامه‌كه هه‌بێت، چونكه هه‌ردوو حكوومه‌ت واژوویان كردووه و به ئاماده‌بوونی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش بووه"، رێبوار بابكه‌یی وای گوت.