لیژنه‌ى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان له ره‌وشى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان نیگه‌رانه و ده‌ڵێن، دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كان پێویستییان به ئاساییكردنه‌وه‌یه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى شه‌شى حوزه‌یران، لیژنه‌ى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یه‌نراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك سه‌ركۆنه‌ى ئه‌م بارودۆخه ده‌كه‌ن كه رۆژانه و به‌شێوه‌ی جیاواز رووبه‌ڕووی ئێزدییه‌كان ده‌بێته‌وه.
لیژنه‌كه ده‌ڵێن، ئه‌مڕۆ زیاتر له 500 چادر له كه‌مپی شاریا سووتان، ئه‌م رووداوه گرنگی و پێویستیی دانوستانه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقی دووپات ده‌كاته‌وه، كه پێویسته په‌له بكرێت له جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی بۆ شنگال كراوه و ره‌وشی ئه‌و ناوچه‌یه له‌ڕووی ته‌ناهیی و خزمه‌تگوزارییه‌وه كاری له‌سه‌ر بكرێت.
له كۆتایشدا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كان پێویستییان به ئاساییكردنه‌وه‌یه و ناكرێ له‌وه زیاتر دوابخرێ و هاووڵاتییان ببنه قوربانی.
لە نۆى ئۆكتۆبه‌رى 2020، هەردوو حكوومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان لە بەغدا رێككەوتنێكیان سەبارەت بە شنگال بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شارۆكەكە و دەوروبەری واژوو كرد، كە بۆ ئێزدییەكان دەستكەوتێكی مێژوویی و گەورە بوو دوای ئەو كارەساتەی بە دەستی داعش دووچاری هاتنەوە، به‌ڵام هێشتا به‌غدا جێبه‌جێى نه‌كردووه.