شنگالییەكان پیلانێكی پەكەكە ئاشكرا دەكەن

:: PM:01:07:06/06/2021 ‌
بەرپرسی راگەیاندنی ماڵی ئێزیدییان لە شنگال ڕای دەگەیەنێت، ماوەی چەند رۆژێكە پەكەكە لە شنگال دەستی بەئەنجامدانی پیلانێكی مەترسیدار كردووە، ئەویش كڕینی زەوی و خانوو بەنرخێكی گران بۆ ئەوەی لە ناوچەكە بەیەكجاری بمێنێتەوە و نەڕوات، بەردەوامیشە لە رفاندنی كچ و كوڕی ئێزیدییەكان.

ئەمڕۆ یەكشەم شەشی حوزەیران، سەعدوون زەرۆ بەرپرسی راگەیاندنی ماڵی ئێزیدییان لە شنگال، بە "وشە" ڕاگەیاند، پەكەكە لە ماوەی ڕابردوو بەردەوام خەریكی لێدانی خەندەق بوو لە چیای شنگال بۆ ئەوەی خۆیانی تێدا حەشار بدەن، بەڵام ماوەی چەند رۆژێكە دەستیان بەكڕینی زەوی و خانووی گەورە كردووە.

زیاتر گوتی، كڕینەوەی ئەو خانوو و زەوییانە پیلانێكی مەترسیدارە و رۆژ بەرۆژ خۆیان بەهێزتر دەكەن، لە ناوچەی سەردەشت لەسەر چیای شنگال و ناوچەی سەرێ دیارا ئەو كارە دەكەن، لەسەر زەوییەكانیش خانووی گەورەی لێ دروست دەكەن، بۆ ئەوەی ببنە بەشێك لەناو ماڵان كە فڕۆكەكانیش نەتوانن بۆردمانیان بكەن و ئەگەر بۆردمانیش بكرێن، بڵێن ماڵی ئێزیدییەكان بۆردمان دەكرێن. 

بۆ ئەوەی ببنە بەشێك لەناو ماڵان كە فڕۆكەكانیش نەتوانن بۆردمانیان بكەن و ئەگەر بۆردمانیش بكرێن، بڵێن ماڵی ئێزیدییەكان بۆردمان دەكرێن.
باسی لەوەش كرد، نرخی ئەو زەوی و خانووانە بەچەند بێت، پەكەكە بەپارەی دووقات لە خەڵكەكەی دەكڕن، بۆیە وا لە خەڵك دەكەن پێیان بفرۆشن و زیاتر لە 20 شوێنیان كڕیوە و بەردەوامیشن لە كڕین، بۆیە دەبێت رێیان لێ بگیرێت، چونكە ئەوە زۆر مەترسیدارە و ناكرێ رێیان پێ بدرێت، ئەو كارە دەكەن بۆ ئەوەی هەرگیز شنگال جێ نەهێڵن.

ڕوونی كردەوە، پەكەكە لە خراپەكارییەكانی بەردەوامە و لەم چەند رۆژە دوو كچی تری كوردی ئێزیدییان لە خشتە بردووە و رفاندوویانن، ئێستە چارەنووسیان دیار نییە، بۆیە پەكەكە ئەگەر بەوشێوەیە بەردەوام بێت، شنگال وێران دەكەن.

بەیانی دوێنێ‌ چەكدارانی پەكەكە لە چیای مەتین هێرشیان كردە سەر هێزی پێشمەرگەی كوردستان، بەو هۆیەوە پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و حەوتی تریش بریندار بوون.

بڵند ئیبراهیم



وشە - رامیار جەواد