فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شنگال ئاشكرای كرد، په‌كه‌كه ھه‌وڵده‌دات كه‌سانی نزیك له‌خۆی بكاته پۆلیسی شنگال، بۆیه پێویسته رێگه نه‌درێت په‌كه‌كه ده‌ستی له دامه‌زراندنی پۆلیس ھه‌بێت.
به‌پێی رێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال كه له‌نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق واژوو كراوه زیاتر له دوو هه‌زار پۆلیس له سنووری شنگال بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخی ته‌ناهیی ناوچه‌كه داده‌مه‌زرێن و ته‌واوی هێزه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو حكوومه‌ت له سنووره‌كه‌دا ده‌بێت بچنه ده‌ره‌وه.
په‌كه‌كه هه‌وڵده‌دات كه‌سانی نزیك له‌خۆی بخاته ناو ئه‌و دامه‌زراندنانه‌وه
قاسم شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شنگال مه‌ترسییه‌ك راده‌گه‌یه‌نێت و پێی وایه، په‌كه‌كه هه‌وڵده‌دات كه‌سانی نزیك له‌خۆی بخاته ناو ئه‌و دامه‌زراندنانه‌وه. شه‌شۆ بۆ "وشه" گوتی، حكوومه‌تی عێراق بڕیاریداوه دوو هه‌زار و500 پۆلیس بۆ پاراستنی شنگال به‌پێی رێككه‌وتنی ھه‌رێم و به‌غدا له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی شنگال دابمه‌زرێنێت، به‌ڵام پێویسته به‌جۆرێك ئه‌و خه‌ڵكه دیاری بكرێت كه سه‌ر به‌په‌كه‌كه نه‌بن، چونكه ئه‌وان ھه‌وڵده‌ده‌ن كه‌سانی نزیك خۆیان دامه‌زرێنن.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه ده‌ستی له‌و كار ھه‌بێت ئه‌وكات له شنگال ناڕۆن، به‌ڵام گه‌ر دوور بێت له ئه‌وان ئه‌وكات به‌ناچاری شنگال پێویسته چۆڵ بكه‌ن.
په‌كه‌كه هاوشێوه‌ی زۆرێك له‌ناوچه‌كانی تر، ئێسته له شنگال ته‌نیا كێشه ده‌نێته‌وه ته‌نانه‌ت هۆكار بووه بۆ به‌كوشتدانی چه‌ندان گه‌نجی سنووره‌كه.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراھیم