پەكەكە لە شنگال بە پارە و هەڵخەڵەتاندنی خەڵك لە هەوڵی پتەوتركردنی پێگەی خۆیەتی

:: PM:01:07:28/06/2021 ‌
پەكەكە بەردەوامە لە كڕینی زەوی و شوێنە بازرگانییەكان، بەتایبەت لە خەڵكی ھەژار و فێڵیان لێ دەكات، چونكە دەزانن ئابووری خەڵك باش نییە و ئەو دەرفەتەیان لە قازانجی خۆیاندا قۆستووەتەوە.

سەعدوون زەرۆ  بەرپرسی ڕاگەیاندنی ماڵی ئێزیدییان لە شنگال، بۆ "وشە" گوتی، پەكەكە لە شنگال بەردەوامە لە كڕینی زەوی و شوێنی بازرگانی و تا ئێستە 60 شوێنی كڕیوە، 50 شوێن و زەوی لە شنگال و 10 شوێنیش لە چیای شنگال، ئامانجیانە بازرگانی پێ بكەن و مانەوەی خۆیان پتەوتر بكەن .

ھەر كەسێك ناڕەزایەتی دەربڕێت پارەیان پێ دەدەن و بێدەنگیان دەكەن


ئەو روونی كردەوە، ھەر كەسێك ناڕەزایەتی دەربڕێت پارەیان پێ دەدەن و بێدەنگیان دەكەن، بەم هۆیەوە خەڵكی هەژار لە خشتە دەبەن و خەڵكی شنگالیش بواری ئابووریان خراپە، بۆیە بێ ئەوەی لە دەرەنجامەكەی ئاگادار بن، خۆیان بێدەنگ دەكەن.

وەك زیاتر خستیەڕوو، پەكەكە ھەرچی كارێكی خراپە دەیكات، چونكە ئەوان جگە لە بەرژەوەندی خۆیان، ھیچ كارێك ناكەن سوودی بۆ خەڵكی شنگال ھەبێت و تا ئەوان لە شنگال نەڕۆن، ئەو شارۆكەیە ئارامی بەخۆیەوە نابینێت.

هەولێر/بڵند ئیبراھیم


وشە - سلێمان تاشان