به‌رپرسی ھه‌ڵبژاردن له لقی 17ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شنگال ڕای گه‌یاند، له ھه‌ڵبژاردنی ڕابردوو خه‌ڵكی شنگال كێشه‌ی كارتی ده‌نگدانیان ھه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مجاره ئه‌و كێشه‌یه‌مان چاره‌سه‌ر كردووه و تا ئێسته 85%ی خه‌ڵك كارتی ده‌نگدانیان وه‌رگرتووه‌ته‌وه، به‌رده‌وامیش ده‌بین تا ھه‌موو خه‌ڵك كارتی ده‌نگدان وه‌رده‌گرنه‌وه، داواشمان كردووه له كه‌مپه‌كان بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ ئاواره‌كان بكرێته‌وه.
سه‌یدۆ چه‌تۆ به‌رپرسی ھه‌ڵبژاردن له لقی 17ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شنگال، بۆ "وشه" گوتی، "كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ھه‌موو ده‌نگده‌ری شنگال ببنه خاوه‌ن كارتی خۆیان، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ھه‌ڵبژاردنی ساڵی 2018 له ده‌نگدان بێبه‌ش نه‌بن و ھه‌ر كێشه‌یه‌كیش ھه‌بێت، ده‌یگه‌یه‌نینه ئۆفیسی دھۆك و ئه‌وانیش له ڕێی خۆیان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن، چونكه تا ئێسته بنكه‌مان بۆ نه‌كراوه‌ته‌وه له‌ناو ئاواره‌كان و داوای كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی ده‌نگدانمان كردووه بۆ ئاواره‌كان، چونكه به‌شێكی زۆری ئاواره‌كان له 15 كه‌مپدان و ھه‌ندێكیش له ده‌ره‌وه‌ن و ھه‌ندێكیش گه‌ڕاونه‌ته‌وه شنگال، بۆیه به‌گشتی كێشه‌ی ده‌نگده‌رانمان نییه.
سه‌یدۆ چه‌تۆ گوتی، "ئه‌وه‌ی كێشه‌ی تاكه‌كه‌سی ھه‌بێت له‌باره‌ی كارتی ده‌نگدان، بۆی چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین، بۆیه به‌رده‌وام له‌سه‌ر خه‌تین تا كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین، چونكه ده‌مانه‌وێ ھه‌مووان ببنه خاوه‌ن كارتی ده‌نگدان".
چه‌تۆ باسی له‌وه‌كرد، "به‌رده‌وام خه‌ڵكیش ھۆشیار كراوه‌ته‌وه بۆ به‌شداریكردن له ده‌نگدان و ئه‌مجاره به‌شداری خه‌ڵك زۆر باش ده‌بێت له ده‌نگدان، چونكه تا ئێسته 85% خه‌ڵك كارتی ده‌نگدانی وه‌رگرتووه‌ته‌وه و به‌رده‌وامیش ده‌بین تا ھه‌مووان كارت وه‌رده‌گرن".
ڕوونی كرده‌وه، ئێمه وه‌ك پارتی له سنووری شنگال سێ كاندیدمان ھه‌یه، ئه‌وانیش مه‌حما خه‌لیل و ماجد شنگالی و ڤیان ده‌خیل.
بڕیاره 10ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه بچێت، به‌پێی داتاكانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه 24 ملیۆن و 907 هه‌زار و 679 هاووڵاتیی عێراقی مافی ده‌نگدانیان ده‌بێت، له‌و ژماره‌یه‌یش ته‌نیا كه‌متر له 16 ملیۆن هاووڵاتیی تۆماری بایۆمه‌ترییان نوێ كردووه‌ته‌وه و 14 ملیۆن و 316 هه‌زار هاووڵاتییش كارتی ده‌نگدانی وه‌رگرتووه‌ته‌وه.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراھیم