فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له چیای شنگال بنكه‌یه‌كی پارتی كرێكارانی كوردستان " په‌كه‌كه"یان بۆردمان كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 30ی حوزه‌یران، سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تی "وشه" ڕای گه‌یاند، له چیای شنگال بنكه‌یه‌كی په‌كه‌كه بۆردمان كراوه و هێشتا له‌باره‌ی زیانه‌كان هیچ رانه‌گه‌یه‌نراوه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه تا ئێسته گومان ده‌كرێ سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه‌یش له‌ناو بنكه‌كه هه‌بووبێ، هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كرێ ئۆتۆمبێلێكی ئه‌و گرووپه چه‌كداره‌یش كرابێته ئامانج.
په‌كه‌كه چه‌ندان بنكه و باره‌گای له چیای شنگال هه‌یه، هاوشێوه‌ی زۆرێك له‌ناوچه‌كانی تری كوردستان بووه‌ته به‌ڵا بۆ شنگال و بیانووی داوه به توركیا تا خاكی كوردستان بۆردمانی بكات.