هێزه‌كانی هه‌واڵگری عێراقی گۆڕێكی به كۆمه‌ڵی كوردانی ئێزیدی له شنگال به شۆفه‌ڵ تێكده‌ده‌ن، ئه‌و كاره‌ی هێزه عێراقییه‌كان ناڕه‌زایی ئێزیدییه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێناوه، ئه‌وان به كارێكی هه‌ڵه‌ی ده‌زانن و داوای لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو سێی ته‌مووز، سه‌عدوون زه‌رۆ به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی ماڵی ئێزیدییان، بۆ "وشه" گوتی، هێزه‌كانی هه‌واڵگری عێراقی له چیای شنگال گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵیان به شۆفه‌ڵ تێكداوه.
ئه‌و كاره له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه به ئه‌نقه‌ست كراوه
سه‌عدوون دوای ئه‌وه‌ی ناڕازی بووه له‌و كاره‌ی ئێسته ده‌ڵێ، ئه‌و هێزه‌ی گۆڕه‌كه‌یان تێكداوه، به‌رده‌وام ته‌له‌فۆنم بۆ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بێ ده‌نگم بكه‌ن، به‌ڵام پێویسته خه‌ڵكی شنگال بزانن ئه‌وانه هیچ له خه‌می خه‌ڵكی ناوچه‌كه نین.
"ئه‌وانه ته‌نانه‌ت ده‌ستدرێژیی ده‌كه‌نه سه‌ر گۆڕی ئێزیدییه‌كانیش كه ئه‌مه جێی قبووڵ نییه، بۆیه پێویسته لایه‌نی پێوه‌ندیدار بێنه سه‌ر هێڵ و دژی ئه‌و كاره بوه‌ستنه‌وه". سه‌عدوون زه‌رۆ وای گوت.
ئه‌و دووپات ده‌كاته‌وه كه ئه‌و كاره له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه به ئه‌نقه‌ست كراوه، ئێسته شوێنی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه كراوه به گۆڕه‌پان.
له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، فه‌لاح حه‌سه‌ن به‌رپرسی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانی شنگال ده‌ڵێت، تا لێكۆڵینه‌وه نه‌كه‌ین، نازانین بۆچی كارێكی وا كراوه. هه‌روه‌ها ئه‌و بۆ "وشه" گوتی، هه‌موو وێنه و به‌ڵگه‌كانمان لایه كه ئه‌و كاره كراوه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان و ده‌زگای شه‌هیدانی به‌غدا، له‌و كاره ئه‌گه‌دار كراونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و لێكۆڵێنه‌وه بكه‌ن.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی سه‌تان پێشێلكارییان به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی شنگال كردووه، به‌ڵام ئه‌و كاره‌ی هێزه عێراقییه‌كان كارێكی نوێیه كه به‌مشێوه‌یه ده‌ستدرێژیی بكاته سه‌ر گۆڕێكی به كۆمه‌ڵی ئێزیدییه‌كان.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراھیم