توركیا سەنتەری شنگالی بۆردمان كرد و كوژراو هەیە

:: PM:12:57:16/08/2021 ‌
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، سەنتەری شنگالیان بۆردمان كرد كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری تویوتا لاندگرۆز كە چەند كەسێكی تێدا بووە، كەوتووەتەبەر بۆردمانەكە و گیانیان لە دەست داوە.

ئەمڕۆ دووشەم 16ـی ئاب، بەپێی زانیارییەكان كە دەست "وشە" كەوتوون، سەعات 10 و 25 خولەكی ئەمڕۆ، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوبازاڕی شنگالیان بۆردمان كردووە.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، ئۆتۆمبێلێك لە جۆری تویوتا لاندگرۆز، چەند كەسێكی تێدابووە، لەگەڵ بۆردمانەكەدا گیانیان لە دەست داوە.

باس لەوەش كراوە، لەو بۆردمانەدا چوار كوژراو هەیە كە فەرماندەی چالاكییە سەربازییەكانی پەكەكە لە سنووری شنگال لەناو كوژراوەكاندایە و سێ‌ برینداریش هەن. 



وشە - رامیار جەواد