داعش لە خانەقین هێرشی كرد و لە گەرمیانیش تونێلێكیان تەقێنرایەوە

:: PM:12:28:17/08/2021 ‌
لە سنووری شارۆكەی خانەقین، داعش هێزەكانی سوپا و میلیشیا شیعەكان و هۆزەكانی كردووەتە  ئامانج  و كوژراو بریندار هەیە. هاوكات تونێلێكی داعش لە نێوان گەرمیان و خورماتوو ئاشكرابوو و دواتر تەقێنرایەوە.

ئەمڕۆ  سێشەم 17ی ئابی 2021، سادق حوسەینی بەرپرسی راگەیاندنی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە سنووری ناوچەی نەفتخانە و چەند ناوچەیەكی تری خانەقین، ئۆپراسیۆنیان ئەنجام دا.

بەهۆی تەقینەوە، چەكدارێكی حەشد كوژرا و سێی تریش بریندار بوون.


ئەو گوتی، كێوماڵی چەندان ناوچە كراوە و لە حەمرین و نەفتخانە كە دەكەونە باشوور و رۆژهەڵاتی خانەقین، بەرەنگاری تیرۆریستان بوونەتەوە و پاشتر بەهۆی تەقینەوە، چەكدارێكی حەشد كوژرا و سێی تریش بریندار بوون.

هاوكات  نیهاد محەمەد گوتەبێژی پۆلیسی دیالە، بۆ"وشە" ئاشكرای كرد، هەر لە نزیك حەمرین قەناس بەدەستانی داعش، سێ سەربازی سوپای عێراقیان كوشت. ئەو ئاماژەی دا جووڵەی تیرۆریستانی داعش لە سنووری ناوچەكە زیادی كردووە.

شەوی رابردووش لە نێوان شارۆكەكانی كفری و خورماتوو، یەكەكانی هێزی ئاڵتوونی بە هاوئاهەنگی میحوەرەكانی قەرەتەپە و گەرمەسێر و هاوپەیمانان، تونێلێكی گەورەی تیرۆریستانی داعش پاش ئاشكراكردنی، تەقێنرایەوە.

گەرمیان / سەبری هۆرێنی 


وشە - سلێمان تاشان