فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له سنووری شنگال، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به "یه‌به‌شه"یان كرده ئامانج. هێشتا زیانه‌كان له‌باره‌ی كوژراو و بریندار نه‌زانراوه، به‌ڵام پێده‌چێ قوربانی هه‌بێت.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌ك له شنگال، به "وشه"ی گوت، له‌لایه‌ن فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به یه‌به‌شه كراوه‌ته ئامانج.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ، ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه نافه‌رمی بووه، به‌ڵام بۆ گه‌ریلا سه‌ره‌كی بووه و ده‌كه‌وێته گوندی "سكنی" له سنووری شنگال. ئه‌و هیچ زانیارییه‌كانی له‌باره‌ی قوربانییه‌كان نه‌بوو، به‌ڵام به دووری نه‌زانی به‌هۆی به‌رده‌وامی هاتوچۆی گه‌ریلا بۆ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه قوربانی هه‌بێت.
دوێنێش له سنووری شنگال، توركیا بۆرمانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری لاندكرۆزه‌ری كرد كه ژماره سلێمانی بوو. دواجار ده‌ركه‌وت كه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا كوژرا و بریندار هه‌یه و یه‌كێكیش له‌وانه به‌رپرسێكی باڵای په‌كه‌كه بوو.
په‌كه‌كه له سنووری شنگال چه‌ندان جار داوایان لێ كراوه كه ناوچه‌كه جێبهێڵن، به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدایش هه‌ر وایه، نابێ هیچ هێزێكی ده‌ره‌وه عێراق له‌و سنووره هه‌بن، به‌ڵام په‌كه‌كه گوێ به‌و رێككه‌وتن و رێنوێنیانه نادات.