فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شنگال رای گه‌یاند، په‌كه‌كه رێ نادات شنگال ئارام بێت، بۆیه خه‌ڵك نه‌ك ناگه‌رێته‌وه، به‌ڵكو دووباره ئاواره ده‌بنه‌وه.
به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق، بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال، پێویسته په‌كه‌كه له‌و سنووره نه‌مێنێ، به‌ڵام په‌كه‌كه به‌رده‌وامه له كرده‌كانی و بیانووی داوه‌ته‌وه ده‌ست توركیا تا بۆردمانی سنووره‌كه بكات، بۆیه له دوو ڕۆژی رابردوو توركیا به به‌رده‌وامی ناوه‌ندی شنگالی كردووه‌ته ئامانج.
بۆردمانه‌كانی دوو ڕۆژی ڕابردووی توركیایشی به بیانووی په‌كه‌كه زانی
له‌وباره‌یه‌وه قاسم شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی ھێزی پێشمه‌رگه‌ی شنگال، قسه ده‌كات و بۆ "وشه" ده‌ڵێ، په‌كه‌كه ئارامی شنگالی تێكداوه و بووه‌ته ھۆی ئه‌وه‌ی دۆخی شنگال به ته‌واوی تێك بچێت و ترس و دڵه راوكێ له‌ناو خه‌ڵك بڵاوبكاته‌وه.
شه‌شۆ بۆردمانه‌كانی دوو ڕۆژی ڕابردووی توركیایشی به بیانووی په‌كه‌كه زانی و گوتی" په‌كه‌كه ئه‌و بیانووه ده‌دات تا توركیا بۆردمانی ناوچه‌كه بكات.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه په‌كه‌كه بووه‌ته ھۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی شنگال نه‌ك نه‌گه‌رێنه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی گه‌راونه‌ته‌وه‌یش جارێكی تر ئاواره‌ی ھه‌رێمی كوردستان ببنه‌وه و ئارامی له‌شنگال نه‌ماوه.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراھیم