"ئەمجارە لە سنووری خانەقین دەنگی پارتی زیاد دەكات"

:: PM:01:36:19/09/2021 ‌
بەرپرسی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خانەقین ئاشكرای كرد، جەماوەری پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری خانەقین، زیادی كردووە و ئەگەر رێگرییان لێ نەكرێت، دەنگی ئەمجارەی پارتی زۆر زیاد دەكات.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بەرپرسی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خانەقین، بۆ "وشە" گوتی، لە سنووری خانەقین خەڵك پێشوازییەكی زۆرباش لە كاندیدەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەن. پارتی لە خانەقین دوو كاندیدی ھەیە و بانگەشەكان زۆر بە گەرموگوڕی بەڕێوە دەچن و ئەگەر رێگرییان لێ نەكرێت، بێگومان كاندیدەكانی پارتی سەركەوتوو دەبن، چونكە جەماوەری پارتی لە سنووری خانەقین زیادی كردووە.

باسیان لەوە كردبوو، ئێرە شوێنی حەشدی شەعبییە و نابێ كاندیدی پارتی بێنە ئەو ناوچانە.


ئەو ئاماژەی دا، لە سنووری شارەدێی جەلەولا، كاندیدی پارتی رۆیشتبوو بۆ ئەوەی بانگەشە بكات و سەردانی دەڤەرەكەی كردبوو، كەچی رێگرییان لێ كردبوو و باسیان لەوە كردبوو، ئێرە شوێنی حەشدی شەعبییە و نابێ كاندیدی پارتی بێنە ئەو ناوچانە.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا باسی لەوەش كرد، ھەڵبژاردنی پێشوو 11 ھەزار دەنگیان ھێنا و ئەمجارە رێگرییان لێ نەكرێت، دەنگی زیاتر بەدەست دێنن. هەموو هەوڵێكیشیان ئەوەیە بتوانن ھەردوو كاندید سەربخەن، لەبەرئەوەی ئەمجارە خەڵك زۆر بە پەرۆشە بۆ ئەوەی دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن، چونكە ستەمی زۆر لە خەڵكی ئەو ناوچەیە كراوە و دەزانن پارتی تاكە حزبە بتوانێ خزمەتی ناوچەكە بكات.

هەولێر/بڵند ئیبراھیم



وشە - سلێمان تاشان