پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی گەڕایەوە شنگال، بۆ بانگەشەكردن بۆ كاندیدەكانی لە مەزاری شەرەفەدین، كەرنەڤاڵێكی گەورە ساز دەكات.
ئاشتی كۆچەر بەرپرسی لقی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شنگال، بۆ "وشە" گوتی، ئەمڕۆ لە شنگال كەرنەڤاڵێكی گەورە لە مەزاری شەرەفەدین ساز دەكەن.
وەك زیاتر خستیەڕوو لەو كەرنەڤاڵەدا، خەڵكی شنگال، جەعفەر ئیمنكی و جێگری پارێزگاری مووسڵ، خۆیشی وەك بەرپرسی لق ئامادەی كەرنەڤاڵەكە دەبن .
خەڵك زۆر دڵخۆشن بەگەڕانەوەیان
ئەو دەڵێت، دوای خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر، یەكەم جارە دەچنەوە شنگال و خەڵك زۆر دڵخۆشن بەگەڕانەوەیان، ئەوەی پێی دڵتەنگ بووە ھێزە ناشەرعییەكانی شنگالن.
پێویستە بگوترێت، پارتی بە هەمانشێوە بۆ كەركووك و مەخموور و چەندان ناوچەی تری كوردستانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، گەڕاوەتەوە و خەڵك بە گەڕانەوەی پارتی دڵخۆشن.
هەولێر/بڵند ئیبراھیم