به‌رپرسی راگه‌یاندنی ماڵی ئێزدیان له شنگال رای گه‌یاند، له شنگال په‌كه‌كه كاندیدی هه‌یه و ده‌زانێت خه‌ڵك ده‌نگ به‌كاندیدانی ئه‌وان نادات، بۆیه ده‌ستیان به‌كڕینی ده‌نگ كردووه.
سه‌عدوون زه‌رۆ، به‌رپرسی راگه‌یاندنی ماڵی ئێزدیان له شنگال، بۆ "وشه" گوتی، له شنگال په‌كه‌كه كاندیدیان دیاری كردووه و ده‌نگی بۆ كۆ ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر كرده‌كانیان خه‌ڵك زۆر لێیان بێزاره.
په‌كه‌كه زۆر له خۆیان ده‌ترسن
روونیشی كرده‌وه كه په‌كه‌كه زۆر له خۆیان ده‌ترسن و ئێسته په‌نایان بردووه‌ته به‌ر كڕینی ده‌نگی هاووڵاتییان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش سوود له ھه‌ژاری خه‌ڵكه‌كه وه‌رده‌گرن، به‌ڵام زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌كه ئاماده‌نین ده‌نگیان پێ بده‌ن.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه خه‌ڵكی شنگال ده‌نگ به كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ده‌ن.
زه‌رۆ باسی له‌وه كرد كه خه‌ڵك زۆر باش ده‌زانێت هۆكاری نائارامی و نه‌گه‌رانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شنگال په‌كه‌كه‌یه، بۆیه نایانه‌وێت په‌كه‌كه له شنگال بمێنێت و به زۆر خۆیان به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا سه‌پاندووه.
وشه/ بڵند ئیبراهیم