كارگێڕی لقی پارتی دیموكراتی كوردستان له شنگال ئاشكرای كرد، په‌كه‌كه بازگه‌ی چوونه ناو شنگالی داخستبوو و رێی نه‌ده‌دا خه‌ڵك بچن بۆ شنگال بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆیان بده‌ن، به‌ڵام فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی مووسڵ و جێگری پارێزگار، كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 10ی ئۆكتۆبه‌ر، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، لازمه یوسف كارگێڕی لقی پارتی دیموكراتی كوردستان له شنگال، بۆ "وشه" گوتی، له به‌یانییه‌وه په‌كه‌كه به‌رده‌وام بازگه‌یه‌كی داناوه و رێگری له‌و ئاوارانه ده‌كات كه ناویان له ده‌نگدانی تایبه‌ت نه‌ھاتبوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ بده‌ن، چونكه ده‌زانن ده‌نگ به پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ده‌ن.
په‌كه‌كه زۆر له خۆیان ده‌ترسن
روونیشی كرده‌وه كه دوای ھه‌وڵێكی زۆر، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی مووسڵ و جێگری پارێزگاری مووسڵ ھاتنه سه‌ر هێڵ و كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر كرد.
دووپاتی له‌سه‌ر كرده‌وه كه په‌كه‌كه زۆر له خۆیان ده‌ترسن، چونكه ده‌زانن ده‌نگی زۆرینه‌ی كوردانی ئێزیدی بۆ پارتی دیموكراتی كوردستانه.
پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌موو بازنه‌كانی عێراق كاندیدی هه‌یه، له شنگال به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی په‌كه‌كه، هاووڵاتییان ده‌یانه‌وێ ده‌نگ به پارتی بده‌ن، به‌ڵام ئه‌و گرووپه چه‌كداره رێگرییان لێ ده‌كات.
وشه/ بڵند ئیبراھیم